بەغدا INA
بۆ یەكەم جارعێراق سەرۆكایەتی لیژنەی بەردەوامی راگەیاندنی كۆمكاری عەرەبی دەكات كە وابڕیارە رۆژی چوارشەممە لە بەغدا ببەسترێت
بریاریشە ئەمڕۆ دووشەممە ئەحمەد خەتەوای ئەمینداری گشتی بۆ كاروباری راگەیاند و میدیایی لە كۆمكاری عەرەبی بگاتە بەغدا.
دكتۆر نەبیل جاسم سەرۆكی تۆڕی راگەیاندی عێراقی و لیژنەی بەردەوامی راگەیاندنی كۆمكاری عەرەبی پێشوازی لە ئەمینداری گشتی بۆ كاروباری راگەیاند و میدیایی لە كۆمكاری عەرەبی لە كاتی گەیشتنی بۆ بەغدا. هەروەها لیژنەكانی تری سەر بە كۆمكاری عەرەبیش سبەی سێشەممە كۆدەبنەوە.
بڕیاریش واییە رۆژی چوارشەممە لیژنەی بەردەوامی راگەیاندنی كۆمكاری عەرەبی لە بەغدا كۆببێتەوە و ڕۆژی پێنجشەممەیش نووسینگەی جێبەجێكاری كۆمكاری عەرەبی و بەئامادەبوونی چەند وەزیرێكی عەرەب لە بەغدا كۆببنەوە.
پێشتریش ئەنجومەنی كۆمكاری عەرەبی دكتۆر نەبیل جاسم بۆ سەرۆكایەتی لیژنەی بەردەوامی راگەیاندنی كۆمكاری عەرەبی پەسەندكرد ، بوو بە یەكەم عێراقی كە سەرۆكایەتی ئەم لیژنەییە بكات لەوەتەی كۆمكاری عەرەبی دامەرزاوە لە ساڵی 1945.