بەغداد/ INA
دەستەی بەرێوەبردنی دەروازە سنوریەکان رایگەیاند کە لەدەروازەی سنوری مەندەلی دەست بەسەر چەند کەل و پەلێک داگیرا کە بڕی پێبژاردنی٢٥ ملیۆدیناری عێراقی بوو .
لە بەیاننامەیەکیدا بۆ ئاژانسی ھەواڵنێری عێراقی ( INA) رایگەیاندوە کە ھەوڵ و کۆششی دەستەی دەروازەکان بەردەوامە لە ئاشکراکردنی فێڵ و رێگریکردن لەبەھەدەردانی سامانی گشتی ووڵات و ھێنان و بردنی ئەو کەل وپەلانەی کە نایاسایین و پێچەوانەی یاساکانی وڵاتن.
ھەروەک روونیشیکردۆتەوە کە لەکاتی پشکینین و وردبونەوە لە چەند کەل و پەلێک کە نایلۆنیکی کشتوکاڵی بوو بەڵام بەنایلۆنی پۆشەر ناسێندرابوو لەناو بارھەڵگرێک لەخاڵی پشکنینی گومرگ لەسەر سنور ،کە ئەمەش پێچەوانەی یاسایە و بە لەخشتەبردنی دام و دەزگاکانی پەیوەندیدار لەقەڵەم دەدرێت و خۆدزینەوەیە لەباج کە بەھای باجەکە ٢٥ ملیۆن دیناری عێراقی بوو .
لەکۆتایی بەیاننامەکەش ئاماژە بە دەست بەسەر داگرتنی کەل و پەلەکان وپەراوی لێکۆلینەوەیان بۆ کرایەوە و رەوانەی لای دادوەری لێکۆلینەوە کران تا رێکاری یاسایان بەرامبەریان جێبەجێبکرێت.