نەینەوا – ا ه غ ئەحمەد عوبەیدی وتەبێژی پۆلیسی نەینەوا، ئەمرۆ شەممە، رایگەیاند: هێزە ئەمنیەكان لە خۆهەڵاتی موسڵ (4) چەكداریان دەستگیر كردووە كە ئۆتۆمبێلێكی بێ تابلۆیان پێبووە. عوبەیدی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع)ی راگەیاند: هێزە ئەمنیەكان ئەو چەكدارانەیان كاتێك دەستگیر كردووە كە ئۆتۆمبێلێكی بێ تابلۆیان پێبووە و ویستویانە هەڵبێن لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا دەستگیراوە بەسەر برێك بۆمبی دەستی لە ناوچەی زهوری خۆرهەڵاتی موسڵ. وتیشی هێزە ئەمنیەكان ئەو چەكدارانەیان بۆ بارەگای پۆلیس گواستوەتەوە و دەستیشگیراوە بەسەر چەك و تەقەمەنییەكانیاندا، بەمەبەستی ئەنجامدانی لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا و رەوانەكردنیان بۆ دادگا.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات