ده‌سته‌ی كه‌شناسی عێراق" پله‌كانی گه‌رما به‌زر ده‌بنه‌وه‌

ناوخۆ
  • 27-03-2022, 22:21
  • +A -A

    به‌غدادـINA
    ده‌سته‌ی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌ی عێراق، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ پێشبینیه‌كانی خۆی رایگه‌یاند" كه‌پله‌كانی گه‌رما ورده‌ ورده‌ له‌رۆژی سێ شه‌ممه‌ی داهاتوویه‌وه‌ به‌رز ده‌بنه‌وه‌. 

    به‌رێوبه‌ری ده‌سته‌ی كه‌شناسی و بومه‌له‌زری عێراق عامر ئه‌لجابری بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA) راگه‌یاند" ناكرێت كۆتایی وه‌رزی زستان دیار بكرێت و ره‌وشی كه‌ش وهه‌وا تا رۆژی سێ شه‌ممه‌ی داهاتوو نزیك ده‌بێت له‌شێوه‌ی ئێستا و دواتر پله‌كانی گه‌رما ورده‌ ورده‌ به‌رز ده‌بنه‌وه‌. 

    جابری ئه‌وه‌شی خسته‌روو كه‌ له‌سه‌ره‌تایی هه‌فته‌ی داهاتوو پله‌كانی گه‌رما له‌سه‌رووی بیسته‌كان ده‌بێت و له‌وانه‌یه‌ بگاته‌ سییه‌كان. هه‌روه‌ها وتی" له‌وانه‌یه‌ جۆڵه‌ی هه‌وا له‌رۆژدا زیاتر ببێت و ببێته‌ هۆی دروستكردنی تۆز و خۆل، له‌وانه‌شه‌‌ به‌پێی فاكته‌ره‌ كاریگه‌ریه‌كانی سه‌ر كه‌ش و هه‌وا، گۆرانكاری هه‌بێت. سه‌باره‌ت به‌باران بارنیش راگه‌یاند" له‌وانه‌یه‌ تا ناوه‌راستی مانگی پێنچی داهاتوو باران ببارێت.