سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران چاوی بە سەرۆک وەزیران دەکەوێت

سیاسی
  • 27-03-2022, 21:01
  • +A -A

      بەغداد ـ INA
    محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ یەکشەممە چاوی کەوت بە بەرێز مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران.
    هەر دوولا تاوتوێی دوا پێشهاتەکانی گۆرەپانی سیاسیان کرد، لەگەڵ هەوڵەکان بۆ دەستەبەرکردنی ئیستحقاقی دەستوری لە وادەی خۆیدا، و پتەوکردنی رێرەوی دیموکراتی و هەوڵی نیشتمانی لە پێناو پێشکەش کردنی خزمەنگوزاری زیاتر بە هاوڵاتیان و بەدیهێنانی خواستەکانیان.
    لە دیدارەکە تەئکید کرایەوە لەسەر گرنگی پتەوکردنی متمانەی هاوڵاتیان بە پرۆسەی سیاسی لەرێی تیشک خستنە سەر خزمەتکردنی گەل و گرنگی تیپەڕاندنی پابەندی یاسایی تایبەت بە ژیانی هاوڵاتیان و بەرەنگاربوونەوەی بەربەستە جیهانیەکان و ئەو ناکۆکیانەی ڕەمگدانەوەی لەسەر ئابوری عێراق هەبووە.
    هەر لە دیدارەکە بیروڕا ئاڵوگۆر کرا بۆ تیپەڕاندنی بەربەستەکان و هەوڵی زیاتر لە هاوکاری کردنی  لایەنەکانی پەرلەمان بۆ هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی قۆناغەکە و بەرەنگاربوونەوەی قەیرانەکانی ئێستا؛ لە پێناو پتەوکردنی پلانی گەشەپێدان و پێشکەوتن.