بەغداد/INA
ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران
لەبەیاننامەیەکدا کە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی ھەواڵنێری عێراقی (INA) ناردوە ، ئەمرۆ حەمید نعیم غززی سەرپەرشتی کۆبونەوەی چوارەمی تایبەت بە گفتوگۆکردن و بەدواداچون لەسەر چۆنیەتی جێبەجێکردنی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی ژمارە (٣٤٣ ی ساڵی ٢٠٢١) ی تایبەت بە گەشەپێدانی شاری کازمیەی پیرۆز .
لەو کۆبونەوەیەدا کە بەئامادەبونی ھەریەک لە سەرۆکی وەقفی شیعی و راوێژکاری سەرۆک وەزیران و نوێنەرانی ھەریەک لەوەزارەتەکانی دارایی و رۆشنبیری و شوێنەوار و گەشت و گوزار و ئەمینداریەتی بەغدا ئامادەی بون، غەزی وەزارەتی گەشت و گوزارو شوێنەواری راسپارد کە چاودێری شێوازی گەشەپێدانی شارەکە بکەن بەوەی کە شوێنەواری خۆی لەدەست نەدات و پارێزگاری لێ بکرێت ،ھاوکات لیژنەیەکی راستەوخۆی پێکھێنرا لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار و دابین کردنی زەوی پێویست بۆ فراوانکردنی پرۆژەکە .
ھەروەک غەزی ئەمینداریەتی بەغدای راسپارد بە جێبەجێکردنی بڕیاری دابینکردنی ٣٨ پارچەزەوی لەچوارچێوەی گەشەپێدانی ئەو پرۆژە ، ھەرلەوکۆبەنەوەیەدا چەند پرسێکی دی تایبەت بە گۆرەپانی شارەکەو کارکردن لی تاوتوێکران .