بەغداد ـ INA
وەزارەتی نەوتی عێراق واژۆكردنی گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئازەربایجانی بۆ هەڵکۆڵین و خزمەتگوزاری نەوتی ڕاگەیاند.
وەزارەتی نەوت ئەمڕۆ یەك شەممە لە بەیاننامەیەكدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتوە، ڕایگەیاند: کۆمپانیای هەڵکەندنی عێراقی ئەمڕۆ گرێبەستێکی هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای ( SOCAR ) ئازەربایجانی بۆ هەڵكەندنی بیر و خزمەتگوزاری نەوتی واژۆکرد.
بەپێی بەیاننامەكە، باسم عەبدولکەریم، بەڕێوبەری گشتی کۆمپانیاکە رایگەیاندوە: گرێبەستەکە هاوکاری لە بواری هەڵکەندن و چاککردنەوەی بیرە نەوتیەكان دەگرێتەوە،و وتیشی: ماوەی گرێبەستەکە سێ ساڵە و دەتوانرێت درێژبکرێتەوە.
کۆمپانیای هەڵكەندنی بیری عێراقی چەندین گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیا گەورەکانی جیهانی وەک (هالیبرتۆن و وێردفۆرد و شلمبێرجیر) ئیمزاکردووە بۆ فراوانکردنی مەودای کارکردن و خێراکردنی جێبەجێکردنی پڕۆژەکان و سوودوەرگرتن لەپێشکەشکردنی سیستمە مۆدێرنەکان و تەکنۆلۆژیا.