بەغداد/ INA
بانکی رەشید ئەمرۆ یەک شەممە ، پێدانی پێشینە بەفەرمانبەرانی دەوڵەت بەبێ ھەبوونی بارمتە (کفیل) راگەیاند.
لەراگەیندراوەکەی بانکی رەشید کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی وەریگرتوە رایگەیاند:"مەرجی ھەبوونی بارمەتە (کفیل) ی ھەڵگرت کە پیشتر مەرج بوو بۆ پێدانی پارەی پێشینەی خانوبەرە بۆ ئەو فەرمانبەرانەی کە موچەی مانگانەیان لەرێگای ئەو بانکەوەیە.
روونیشیکردۆتەوە کە بڕی پارەی دیاریکراو بۆ ئەو پێشینە ٤٠ ملیۆن دینارە و بڕی سوی زیادە (٥٪) ە بۆمەبەستی دروستکردنی خانوو بەرە و دانەوەی قەرزەکە راستەوخۆ لەرێگای بانکی ناوبراوەدەبێت .