به‌غدادـ INA
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌ممه داوای كرد په‌ره به‌هه‌موو هه‌وڵه‌كان بدرێت و كار بكرێت له‌پێناو پرسی رزگاربووه‌كان وداواش له‌هێزه سیاسیه‌كانی كرد حكومه‌تێك پێكهێنن كار بۆ خزمه‌تكردنی گه‌له‌كه‌ی بكات.
كازمی له‌وته‌یه‌كیدا له‌و كۆنگره‌یه كه‌به‌بۆنه‌ی تێپه‌ربوونی ساڵێك به‌سه‌ر ده‌رخستنی یاسای رزگاربووه‌كان سازكراوه كه‌ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی به‌دواداچۆنی بۆی كردوه ده‌ڵێت" شه‌ره‌فمه‌ندم ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ئێوه بم، له‌دوایی ساڵێك له‌په‌سه‌ندكرنی یاسای تایبه‌ت به‌رزگاربووانی ژنانی ئێزدی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه و ئاماژه به‌رۆڵی حكومه‌ت و په‌رله‌مان وسه‌رۆك كۆماریشی دا سه‌باره‌ت به‌م پرسه، روونی كرده‌وه كه ئه‌و تاوانه‌ی ده‌رحه‌ق به‌ژنانی ئێزدی ئه‌نجامدراوه، هه‌ر ده‌مێنێت وه‌كو په‌له‌یه‌كی ره‌شی گه‌وره له‌مێژووی تیرۆرستانی داعش، وهه‌موو گروپه تیرۆرستیه‌كانی دیكه كه‌ئیدیعای ئه‌وه ده‌كه‌ن حوكم به‌هزره‌كان ده‌كه‌ن كه‌سه‌رده‌میان به‌سه‌رچۆوه، وئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر مه‌ترسی ئه‌و هزره به‌سه‌رچۆویانه كه‌هه‌ڵگریانن.
كازمی جه‌ختی له‌وه‌شی كرده‌وه كه‌پێویسته كارێكی هاوبه‌ش بكرێت بۆ رێگردكرن له‌دووباره بوونه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی له‌دژی ئێزدیان كراوه و ئه‌مه‌ش ته‌نها به‌حوكمی ره‌شید ده‌كرێت، و حكومه‌تیش به‌دوای ده‌رفه‌تی بینیاتنان و گه‌شه‌كردن بگه‌رێت بۆ ئه‌وه‌ی هیچ شوێن پێگه‌یه‌كی ئه‌م جۆره گروپه تیرۆرستیانه نه‌مێنێت. هه‌روه‌ها ته‌كیدی كرد ئه‌م گروپانه نه‌ك ته‌نها له‌عێراق به‌لكو وه‌كو ته‌حدایه‌ك بوون بۆ هه‌ڵوێستی مرۆڤایه‌تی هه‌موو جیهانی، عاتیفه و كاردانه‌وه‌یه‌كی مرۆڤایه‌تی جیهانی له‌گه‌ڵ ئازاره‌كانی ئه‌م تاوانه هه‌بوو و وتی" ده‌بێت ئێمه یادی ئه‌م تاوانه زیندوو بكه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وانه‌ی كه‌چاویان له‌سه‌ر ئه‌م پرسه بووه له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی و هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌ڵه‌تی كه تواناكه بگۆڕن بۆ پرسێكی مرۆڤایه‌تی نه‌ك ته‌نها تایبه‌ت به‌پێكهاته‌یه‌كی دیاریكراو. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌شی دا كه‌حكومه‌ت و دام و ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی به‌رده‌وامن له‌سه‌ر ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیان له‌دژی هه‌ر كه‌سێك به‌شداربووه له‌م تاوانه و ته‌كیدی كرد كه‌هه‌وڵه‌كان سه‌ركه‌وتوو بوونه و گه‌یشتوونه به‌گروپه گه‌وره‌كانی ئه‌م تاوانبارانه و هه‌ندێكیان له‌زیندانن و هه‌ندێكیشیان فه‌رمان له‌دژیان ده‌رچۆوه و حكومه‌ت ده‌ستگیركردن و سزدانی هه‌ر كه‌سێك كه‌هه‌وڵی دابێت بۆ رشتنی خوێنی عێراقی له‌ئه‌ستۆی خۆی گرتووه و ئه‌وجا له هه‌ر شوێنێك بێت له‌ناو عێراق یان ده‌ره‌وه. سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌درێژه‌ی وته‌كانی دا گوتی" كه‌سی ده‌ستدرێژیكه‌ر سزای خۆی وه‌رده‌گرێت و داوای پێشخستنی هه‌موو هه‌وڵه‌كانی كرد بۆ به‌ده‌ست هێنان و سه‌رخستنی پرسی ژنه رزگاربووه‌كانی ئێزدی و ده‌وڵه‌تیش پێوێستی به‌سایایی زیاتری هه‌یه بۆ پاراستنی رزگاربووه‌كان و ریگریكردن له‌دووباره بوونه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی كه‌روویی داوه. سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق داوای له‌هه‌موو هێزه سیاسییه‌كانی كرد كار بكه‌ن و له‌زووترین كاتدا حكومه‌ت پێكبهێنن كه‌خزمه‌تی گه‌له‌كه‌ی بكات و له‌وانه‌ش ژنه رزگاربووه‌كانی ئێزدی، روونیشی كرده‌وه كه‌ڕێزگرتن له‌كاته دیاریكراوه‌كانی ده‌ستوور كه‌واته ڕێزگرتنه له‌ده‌ستوور و لۆژیكی ده‌وڵه‌ت و پێداویستیه‌كانی خه‌ڵك. هه‌روه‌ها وتی" پێویسته له‌سه‌ر ئێمه به‌دوای چاره‌سه‌ری لۆژیكی بگه‌رێن ره‌نگدانه‌وه‌ی پێگه‌یشتنێكی سیاسی بێت له‌لایه‌ن هه‌مووانه‌وه، هه‌روه‌ها ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌ڵگرتنی به‌رپرسیاری هیزه سیاسیه‌كان بێت به‌رامبه‌ر به‌ئه‌ركه‌كانیان كه‌بوونیان هه‌یه له‌ناو په‌رله‌مان یان ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان. پێویسته هه‌موو پێكه‌وه كار بكه‌ین بۆ ده‌ربازبوون له‌م قوناغه مه‌ترسیداره و داواش له‌هێزه سیاسیه‌كانی كرد به‌خۆدا بچنه‌وه بۆ ده‌ربازبوون له‌م قوناغه.سه‌رۆك وه‌زیران ئاماژه به‌قه‌یرانی جیهانی كرد و ره‌نگدانه‌وه‌كانی له‌سه‌ر هه‌موو به‌شه‌كانی جیهان له‌گه‌ڵ ئه‌و قه‌یرانه ئالۆزو تێكهه‌ڵكێشانه‌ی ناوچه‌كه وتی" هیوایه‌ك هه‌یه و ده‌كرێت ئه‌م ره‌وشه بگۆدرێت بۆ ده‌رفه‌تی سه‌ركه‌وتن و ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ش ناكرێت به‌حكومه‌تی كاربه‌رێكه‌ر بگۆدرێت بۆ شێوه‌یه‌كی پراكتیكی. وته‌كیدكرد كه‌قه‌یرانی سیاسی ئێستا و ده‌ربازبوونی سیاسی كه‌واته رزگاربوونی حكومه‌ت و دواتر پێكهێنانی حكومه‌تێكی به‌رهه‌مدار وكاریگه‌ر كه‌خزمه‌تی هاوڵاتی بكات له‌سای ئه‌م ره‌وشه‌دا، و دابینكردنی ئاسایشی خۆراك و دووباره داوای له‌هێزه سیاسه‌كانی كرد وتی" هاوڵاتی و وڵات به‌رپرسیاری ئێمه، به‌سه دووبه‌ره‌كی، پێویسته پێكه‌وه كار له‌پێناو وڵات بكه‌ین و ده‌ربازبوون بۆ قوناغێكی نوێ له‌پێناو ئاینده و نه‌وه‌كانی عێراق.