بەغداد ـ INA
حاكم زاملی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند : ئەنجومەنی نوێنەران لەبودجەی 2022دا هەوڵدەدات فەرمانبەرانی گرێبەستی خوێندنی باڵا بكات بە هەمیشەیی.
نوسینگەی راگەیاندنی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتوە، رایگەیاند: جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ئامادەی كۆبونەوەیەكی نائاسایی دەستەی بیروڕای وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بوو، كە بەبەشداری وەزیری خوێندنی باڵا نەبیل کازم و سەرۆکی زانکۆ حکومییەکان و كادرانی پێشكەوتوی وەزارەت بەڕێوەچوو.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: دەستەی بیروڕا بەکۆی گشتی دەنگیدا بە زیادكردنی كورسیەكانی خوێندنی باڵا بۆ ساڵی خوێندنی 2021-2022 و بەم شێوەیە (دوو کورسی گشتی و سێ کورسی بۆ وەرگرتنی تایبەتی و یەک کورسی بۆ چینەكان).
ئاشكراشیكرد: لە كۆبونەوەكەدا حاكم زاملی لەگەڵ ئامادەبواندا چەند بابەتێكی پەیوەست بە فەرمانبەران و زانكۆكاكان تاوتەێكرد.
هەروەك حاكم زاملی چاویکەوت بە كۆمەڵێك لە فەرمانبەرانی گرێبەست کە لەبەردەم وەزارەت خۆپیشاندانیان دەکردو زاملی تەئكیدیكردەوە: كە ئەنجومەنی نوێنەران لەبودجەی 2022دا هەوڵدەدات گرێبەستەكانی خوێندنی باڵا بكات بە هەمیشەیی، دوای ئەوەی لەلایەن وەزارەتەوە نوسراوێکی فەرمی بۆ ئەنجومەنی نوێنەران ئامادەدەكرێت کە ژمارەی تەواوی تێدابێت.