بەغدا / INA
فەرمانگەی کاروباری مین هۆکارەکانی سستبوونی
پڕۆسەی پاککردنەوەی مینڕێژکراوەکان خستە ڕوو وجەختیشی لەوە کردەوە کەلەگەڵ ەند کۆمپانیایەک لەمبارەیەوە گرێبەست واژۆدەکەن ، بەگوژمەی ٥٠٠ ملیاردینار ۆ پاککردنەوەی
ڕووبەری ٦٧٠ کیلۆمەتر چوارگۆشە.
لەمبارەیەوە بەڕێوەبەری پلاندانان وبەدوداچون احمدعبدالرزاق العبودی به ئاژانسی هەواڵی عێراقیەی ڕاگەیاند :"کە پڕۆسەی لابردنی مین بەسستی بەڕێوە دەچێت لەبەر مەترسیەکانی خودی پڕۆسەکە ،لەهەمان کاتدا ئاماژەی بەوەکرد کە تیمێکی( ١٠)کەسی دەست بەکارن بۆ لابردنی مین لەڕووبەری( ٢٠٠) مەتری چوارگۆشە لە ڕۆژێکدا ، بەڵام ئەم ڕێژەیە کەمە بەبەراوورد لەگەڵ ڕووبەری فراوانی زەویە مینڕێژکراوەکان ، ئەوەشی ڕاگەیاند کە پێشوتر
ڕێژەی٥٠٪ لەزەویەکان پاککراونەتەوە لەساڵی( ٢٠٠٤)ەوە تاکوئێستا ".
هەروەها ووتی "ئەوڕووبەرەی ماوەتەوە و تاهەنووکە پاکنەکراوەتەوە دەگاتە( ٢٧٦١) کیلۆمەتر چوارگۆشەو ئاماژەی بەوەش دا کە شاری بەسرە لەهەمووپارێزگاکانی باشووری عێراق زیاتر مینڕێژکراوەوپاش ئەوانیش پارێزگا ڕزارکراوەکانی ژێر دەستی داعش دێت کەتاکو ئێستا پاک نەکراونەتەوە و ووتیشی پڕۆسەی پاککردنەوەی مین بەگوێرەی پڕۆگرامێکی نیشتیمانی عێراقی بەڕێوە دەچێت وچەند رێکخراوێکی نێودەوڵەتی بەشداری تیادادەکەن