هه‌ولێرـ INA
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مه‌سرور بارزانی له‌سه‌ردانێكدا بۆ ده‌وڵه‌تی ئیماراتی عه‌ره‌بی له‌گه‌ڵ شێخ سعود بن سه‌قه‌ر ئه‌لقاسمی كامی میرنشینی ره‌ئس ئهلخێمه كۆبووه. به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كهكۆپیهك به‌ده‌ستی ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی كه‌تووه، دوێنێ رۆژی شەممە 26 ی ئاداری 2022 سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، لە شاری ( رەئس ئەلخەیمە-رأس الخیمة) لە ئیمارات لە گەڵ شێخ سعود بن سەقر ئەلقاسمی حاکمی میرنشینی ( رەئس ئەلخەیمە-رأس الخیمة) كۆبووەوە.
هه‌روه‌ها له‌به‌یاننامه‌كه‌دا هاتوو كه‌لە کۆبووەنەوەکەدا کە شێخ محەمەد بن سعود ئەلقاسمی جێنشینی رەئس ئەلخەیمە ئامادەبوو، گفتوگۆ دەربارەی دەرفەتەکانی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و میرنشینی رەئس ئەلخەیمە و ئیمارات بە گشتی کرا.بەتایبەتی لە بوارەکانی وەبەرهێنان و پیشەسازی وگەشتوگوزاردا. ھەردوولا ھاوڕابوون کە لە پەیوەندی و ھەماھەنگیی بەردەوامدابن بۆ ئەو بابەتانەی جێی بایەخی ھاوبەشن.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای هەرێمی کوردستان، لە میرنشینی یەکگرتووی عەرەبییە بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی جیهانیی وزە کە بڕیارە ڕۆژانی 28-29ی ئادار لە شاری دوبەی بەڕێوەبچێت و چەندین بەرپرس و شارەزایانی بواری وزە بەشداری تێدا دەکەن و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش، یەکێکە لە قسەکەرە سەرەکییەکانی کۆڕبەندەکە.
سەرۆکی حکومەت هەروەها بەشداری لە لوتکەی جیهانی حکومەتەکان دەکات لە دوبەی، کە ڕۆژانی 29-30ی ئادار ئەنجام دەدرێت.