بەغدا / lNA
دەستەی گشتی گومرکی ناوچەی ناوەڕاستی عێراق ئەمڕۆ ڕۆژی یەکشــەممە ڕایگەیاند کە دەستی گرتووە بەسەر ۱۳ بارهەڵگردا کە چەند کەلوپەلێکی قەدەغەیان بار کردبوو بەبێ ڕەچاو کڕدنی ڕانماییەکان.
لە بەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی دەنگ و باسی عێڕاقیـــە بڵاوی کردەوە تیایدا هاتــووە: بەشی پشکنین و نەهێشتنی ئاودیو کردن لە بەڕێوبەرایەتی گومرکی سەر بە ناوچەی ناوەڕاست توانی ۱۳ بارهەرڵگر دەست بەسەردا بگرێت کە شمەک و کەل و پەلی هەمە جۆریان بار کردبوو(کەلوپەلی کارەبایی٫شمەکی ناوماڵ ٫ڕۆنی ئۆتۆمبێڵ٫چەند ماددەیەکی خام بۆ دروست کردنی ئیسفەنج) کە بە دەر لە ڕانماییەکانی گومرک هاوردە کرابوون ٫ هەروەها بەیاننامەکە ئاماژەی کرد بەوەی کە ڕێکاری یاسایی سەبارەت بەم بارهەڵگرانە وەر دەگیرێت بە پێێ یاسای ژمارە(۲۳) ی ساڵی( ۱۹٨٤).