سه‌یه‌د سه‌در" هه‌ڵوێستی هاوپه‌یمانی ته‌سمیم سه‌ره‌تایه‌كه‌ بۆ نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و وه‌لائی

سیاسی
  • 27-03-2022, 11:49
  • +A -A

    به‌غدادـ INA

    رێبه‌ر باسكی سه‌در سه‌ید موقته‌دا سه‌در هه‌ڵوێستی هه‌ندێ له‌په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی ته‌سمیم و‌ئاماده‌بوونیان له‌دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به‌رز نرخاند، و ته‌كیدیكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ سه‌ره‌تایه‌كه‌ بۆ نه‌هێلانی پرۆژه‌ی گه‌نده‌ڵی و وه‌لائی. 

     نووسینگه‌ی تایبه‌ت سه‌ید سه‌در له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌كۆپیه‌ك به‌ده‌ستی ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA) كه‌وتوو راگه‌یاند" سه‌یه‌د سه‌در په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ ئه‌سعه‌د ئه‌لعیدان ئه‌نجامداوه‌ و هه‌ڵوێستی شه‌ره‌فمه‌ندانه‌ی هه‌ندێ له‌برایانی هاوپه‌یمانی ته‌سمیم و ئاماده‌بوونیان له‌دانیتشتنی دوێنێی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌را به‌رز نرخاندووه‌، وبه‌ڕێزیان ته‌كیدی كردۆته‌وه‌ كه‌ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ سه‌ره‌تایه‌كه‌ بۆ نه‌هێلانی پرۆژه‌ی گه‌نده‌ڵی و وه‌لائی و ته‌وافوق و ته‌واوكردنه‌ بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێكی زۆرینه‌ی نیشتیمانی.