به‌غدادـ INA
ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌نێوان ده‌سته‌ی راوێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی و به‌ئاماده‌بوونی حاكم زاملی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ستپێكرد.
نووسینگه‌ی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له‌به‌یاننامه‌یه‌ك دا كه كۆپییه‌ك به‌ده‌ستی ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA) كه‌وتووه" راگه‌یاند ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه ئه‌م به‌یانی ده‌ستپێكردووه و به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی چه‌ند بابه‌تێك كه‌له‌كاتی میوانداریكردنی وه‌زیره‌كان له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه گفتوگۆ كراون.
زاملی له‌كاتی دانیشتنی میوانداریكردنی وه‌زیری خوێندنی باڵا نه‌بیل عه‌بدولساحیب و كادری پێشكه‌وتوو له‌وه‌زاره‌ت له‌رۆژی چوار شه‌ممه‌ی رابردوو راگه‌یاندبوو" زانكۆكانی عیراق له‌زانكۆ باش وره‌سه‌نه‌كانن وئێمه شانازی پێوه ده‌كه‌ین و خولی ئیستا په‌رله‌مان جیاوازه له‌خوله‌كانی تر وتی" به‌شه ناوخۆیه‌كان له‌پێش ساڵی 2003 وه‌كو هۆتێڵی پێنچ ئه‌ستێره بوون به‌ڵام پاشان بوونه‌ته جێگای شه‌رمه‌زاری.
هه‌روه‌ها زاملی ته‌كیدی كرده‌وه كه تێبینی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه هه‌بوون و پلانی وه‌زاره‌ت بۆ كه‌مركردنه‌وه‌ی كورسیه‌كانی خوێندنی باڵا و قوتابیانی ته‌رقین قه‌دی بوونه و كرێ زانكۆكانی ئه‌هلی تاوتوێ ده‌كه‌ین.