به‌غداد ـ INA
تائێستا نرخی دۆڵار له‌بازاره‌كانی عێراق دا سه‌قامگیره و 100 دۆڵار له‌به‌رامبه‌ر 147250 هه‌زار دیناری عێراقیه و نرخی كرینی 100 به 147000 هه‌زار دیناره.
بانكی ناوه‌ندی عێراق له‌ماوه‌ی رابردوو بڕیاری راستكردنه‌وه‌ی نرخی دۆڵار له‌به‌رمبه‌ر دیناری عێراقی دا و نرخی دۆڵار له‌وه‌زاره‌تی دارایی گه‌یشته 1450 دینار به‌رامبه‌ر به یه‌ك دۆڵار به‌ڵام له‌بانك وبازارهكان نرخی به 1460 دینار دیاریكرا بۆ هه‌ر یه‌ك دۆلار، بۆ فرۆشتنیش به‌هاوڵاتیان به 1470 دینار بۆ هه‌ر یه‌ك دۆڵار دیاریكراوه.