بانكی رافیده‌ین 50 ملیون دینار وه‌كو پێشینه‌ به‌فه‌رمانبه‌ران و هاوڵاتیان ده‌ددات

ئابوری
  • 26-03-2022, 23:58
  • +A -A

    به‌غدادـ INA

    بانكی رافیده‌ین ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ راگه‌یاند كه‌ پێشینیه‌ 50 ملیون دینار به‌فه‌رمانبه‌ران و هاوڵاتیان ده‌دات بۆ دروستكردنی خانوو.

     نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی بانك له‌به‌یاننامه‌یه‌ك دا كه‌كۆپیه‌ك به‌ده‌ستی ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA) كه‌وتووه‌ رایه‌گاندووه‌" بانكی رافیده‌ین بڕیاری دا به‌پێدانی 50 ملیون دینار وه‌كو پێشینه‌ بۆ دروستكردن و نوێكردنه‌وه‌ی خانوو به‌فه‌رمانبه‌ران و هاوڵاتیان. 

    هه‌روه‌ها روونی كردۆته‌وه‌ كه‌ ماوه‌ی وه‌رگرتنه‌وه‌ ئه‌م پێشینه‌یه‌ له‌فه‌رمانبه‌ران و هاوڵاتیان ده‌ ساڵه‌ به‌سۆی رێژه‌ی له‌سه‌د 5، به‌ڵام پێدانی پێشینه‌ی هه‌ر 50 ملیونه‌كه‌ له‌سه‌ر یه‌ك ده‌بێت بۆ هه‌ر فه‌رمابنه‌ر و هاوڵاتیه‌ك. 
    بانكی رافیده‌ین له‌به‌یاننامه‌كه‌یدا داوا له‌هاوڵاتیان و فه‌رمانبه‌ران ده‌كات سه‌ردانی لقه‌كانی بانك له‌به‌غدا و پارێزگه‌كانی تری عێراق بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئاگاداری رێنمایه‌كان و چۆنیه‌تی پێش كێش كردنی داواكاری وه‌رگرتنی ئه‌م 50 ملیون دیناره‌ بن.