هەولێر ـINA .زیاد سعدي
ئێوارەی ئەمڕۆ رێكەوتی 26-3-2022 لە ئەكوا پاركی شاری هەولێر پاڵەوانیەتی تێنسی سەرزەوی یانەكانی عێراق بۆ كوڕان بەرێوەچوو،پاڵەوانییەكە بە سێ قۆناغ بەڕێوە دەچێت، سەرجەم یانەكان یاری لە بەرامبەر یەكتر دەكەن، لە كۆتایی وەرزەدا، سیستەمی نوێی خولەكە رادەگەیندرێت و یانەكان پۆڵێن دەكرێن، كە (12) یانەیان دەبنە پلەنایاب و، ئەوانی تریش دەبن بە پلەیەك و پلەدوو.
یارییەكانی قۆناغی یەكەم و دووەم، لە یاریگەكانی ئەكوا پارك لە هەولێر بەرێوە دەچێت، قۆناغی سێیەم و كۆتایی لە بەغداد ئەنجام دەدرێت،لە پارێزگەكانی هەولێر و سلێمانی، یانەكانی (هەولێر، پێشمەرگەی هەولێر، ئەكاد، نیشتیمان، قەڵای توركمان و بروسك و پێشمەرگەی سلێمانی)، لە پاڵەوانییەتەكە بەشدارن،سیستەم و شێوازی بەڕێوەچوونی پاڵەوانییەتەكە بریتییە لە سێ یاری بۆ هەر یانەیەك، كە دوو یاری تاك و یاری سێیەمیش جووت یاریزانییە،لە سەرجەم شار وشارۆچكەكەكانی عێراق (32) یانە بەشدارە.
ئەنجامی یارییەكانی ئەمڕۆی یانەكەمان لە ئاستی تاك و جووتدا، بەمشێوەیەی خوارەوە بووە:
یاریزانی یانەی هەولێر (عەلی ئەبوزێد) لە یاری تاكدا، بە ئەنجامی دوو گێمی بێ وەڵام، لە یاریزانی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی (رۆژین) ـی بردەوە.
لە یاری دووەمدا، یاریزانی هەولێر (فارس ئەكرەم) لە یاری تاكدا، بە ئەنجامی دوو گێمی خاوێن، لە یاریزانی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی (رەنج) ـی بردەوە.
لە یاری جووتدا، كوڕانی هەولێر توانیان بە ئەنجامی سێ گێمی بێ بەرامبەر، سەركەوتن بەسەر یانەی پێشمەرگەی سلێمانی تۆمار بكەن