سه‌یه‌د سه‌در: ناگه‌ریێنه‌وه‌ بۆ خه‌ڵتی عه‌تتار

سیاسی
  • 26-03-2022, 12:12
  • +A -A

    ریبه‌ری ره‌وتی سه‌در سه‌ید موقته‌دا سه‌در له‌دوا تویتیدا راده‌گه‌یێنێت كه‌جارێكی تر ناگه‌رێنه‌وه‌ بۆ خه‌ڵتی عه‌تتار. 

    هه‌روه‌ها سوپاسی هه‌موو ئه‌وانی ده‌كات كه‌ئاماده‌ی دانیشتنی ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بوونه‌ وه‌كو خۆشه‌ویستی بۆ عێراق، له‌ هاوپه‌یمانی رزگاری نیشتیمانی  و ئیمتیداد و نه‌وه‌ی نوێ و په‌رله‌مانتاره‌ سه‌ربه‌خۆییه‌كان كه‌له‌هه‌ره‌شه‌كان نه‌ترساون و به‌ده‌ستكه‌وته‌كانیش نه‌گۆراون . له‌به‌شیكی تری تویته‌كه‌یدا سه‌یه‌د سه‌در ده‌ڵێت" ژوانتان له‌رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتووه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی كه‌ده‌یانه‌وێت گه‌نده‌ڵی و وه‌لائی و ته‌وافوقی لابه‌رن. حكومه‌تێكی زۆرینه‌ی نیشتیمانی، و ناگه‌رێنه‌وه‌ بۆ خه‌ڵتی عه‌تتار" تیكهه‌ڵاوی عه‌تتاره‌كان" ئه‌مڕۆ ئه‌وه‌مان سه‌لماند كه‌شوێنی به‌ش به‌شینه‌"محاصصه‌" نییه‌.. جوانترین پێكهاته‌ی عێراق بوو نه‌رۆژهه‌ڵاتی و نه‌رۆژئاوایی.