وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ ھاوتا سعودییەکەی کۆبۆوە

سیاسی
  • 26-03-2022, 22:05
  • +A -A

    بەغدا/ INA 
    لەپاروێزی کۆبونەوەی پلاتفۆرمی ٢٠ ی دۆحەی پایتەختی قەتەر وەزیری عێراق فوئاد حسێن لەگەڵ ھاوتا سعوودیەکەی ئەمیر فەیسەل ئیبن فرحان کۆبویەوە . 
    لە بەیاننامەیەکدا کە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی ھەواڵنێری عێراقی (INA) هاتوه ، ئەمرۆ شەممە وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ وەزیری دەرەوەی شانشینی عەرەبستانی سعوودی باسیان لە پاکێجی ھاوبەشی بەرێوەچونی پلاتفۆرمی ٢٠ ی دۆحەکرد ، 
    ھاوکات وەزیری دەرەوە ھێرەشەکانی ئەم دوایەی سەر خاکی عەرەبستانی سعوودی شەرمەزارکرد کە خەڵک و ژیان و بەرژەوەندی سعودیای کردۆتە ئامانج ، کە دواین جار وێستگەیەکی بەرھمھێنانی نەوتی کۆمپانیای ئارامکۆ  لە جەددەی پایتەخت و کۆگای عەمبارکردنی تایبەت بەکۆمپانیای نیشتیمانی و وێستگەی بەرھەمھێنانی کارەبا لەو ووڵاتەکردە ئامانج . 
    لەبەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا تاکید لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندی ھاوبەش لەنێوان ھەردوو وڵاتی دراوسێ و برا کرایەوە لەسەر بنەمای بەرژەوەندی ھاوبەش. پێداگیریش لەسەر گرینگی ئەو کۆبونەوانە کرایەوە کە دەبێتە ھۆی بەھێزی پەیوەندی ھەردوو  وڵات .
    لەکۆتایی بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوە ئاماژە بە ئالوگۆری بیرورا کراوە لەسەر پرسە گرینگ و ھاوبەشەکان لە ئاستە جیاوازەکانی پەیوەندی  ھەردوولا وولات  بەئامانجی سەقامیگری و ئارامی ناوچەکە کە جێگای گرینگی ھەردوو بێت .