بەغدادـ INA
وەزیری دارایی علی علاوی لە وتەیەکیدا جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە بە کاغەزی سپــی هاوسەنگی بۆ ئابووری عێراق گەڕێندرایەوە، لەمبارەیەوە نوسینگەی ڕاگەیاندنی وەزیری دارایی لە بەیاننامەیەکدا کە ئاژانســی هەواڵی عێراقی كۆپیهكی بهدهست كهوتووه راگهیاند" وەزیری دارایی علی علاوی بەشداری لە چالاکیەکانی کۆڕبەندی دەوحە بۆ گفتوگۆی نێودەوڵەتی دەکات کە تاکـو( ۲۷) ئەم مانگە بەردەوام دەبێت، لەمیانەی ئەم کۆڕبەندەدا ڕایگەیاندیاندووه کە ئامانجی گەیشتن بە جیهانێکی تەندروست و ساغڵەم و دوور لە کێشە و قەیران و جەنگ مەسەلەیەکی ئاسان نییە و بوونی چاوگی ململانێ و فراوان بــوونی بۆتە جێێ سەر ئێــشە بۆ جیهان.
هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە سەقامگیر بوون و یەکلا کردنەوەی کێشــەکان لە نێوان وڵاتان دەبنە فــاکتەری ئاوەدانی و گەشە سەندن و ئــاشتی ، ئەوەشی ڕوون کردەوە کە کۆمەڵگای عێڕاقی بە دەست چەند قەیرانێکەوە دەناڵێنێت کە بەرزی و نزمی نرخی نەوت لە بازارەکانی جیهاندا ئەو قەیرانانەی قوڵتر کردۆتەوە جگە لەوەش تیرۆر و کوڕۆنا کاریگەریان لەسەر ڕەوشی ئابووری جیهان هەبووە و ڕاڕاییان دروســـت کردووە.