دەستگیركردنی چەند كەسێك بەناوی حەشدی شەعبیەوە بەچەكەوە هەڵیانكوتاوەتە سەر بازاڕێكی لە ناوەند بەغداد

ئەمنی
  • 26-03-2022, 18:48
  • +A -A

    بەغداد INA
    شانەی راگەیاندنی ئەمنی رایگەیاند، چەند كەسێك بەناوی حەشدی شەعبیەوە بەچەكەوە هەڵیانكوتاوەتە سەر بازاڕێكی لە ناوەندی شاری بەغدا و تەقەیان بەئاسماندا كردوە، لەئێستاشدا سەرجەمیان دەستگیركراون و رێكاری یاساییان بەرامبەر گیراوەتەبەر.
    دەستەی گشتی حەشدی شەعبی لەڕاگەیەندراوێكدا كە كۆپییەكی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراق تییدا هاتووە ئەمڕۆ شەممە چەند كەسێك بەناوی حەشدی شەعبیەوە بەچەكەوە هەڵیانكوتاوەتە سەر بازاڕێكی ناوچەی كەڕادە و تەقەیان بەئاسماندا كردوە، لەئێستاشدا سەرجەمیان دەستگیركراون و رێكاری یاساییان بەرامبەر گیراوەتەبەر.
    دەستەی ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد دوای ئەوەی گروپێكی چەند كەسی كە بانگەشەی ئەوەیان دەكرد سەر بە حەشدی شەعبین هەڵیانكوتایە سەر بازاڕێك و دواتر چونەتە دوكانێك لە ناوچەی كەڕِادەی بەغدا و ئاژاوەیان لە ناو دوكانەكەدا دروستكردوە و چەكیان بەرامبەر بە خاوەنی دوكانەكە بەكارهێناوە، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی حەشدی شەعبی لێكۆڵینەوەیان دەستپێكرد.
    لەڕاگەیەندراوێكی دەستەی گشتی حەشدی شەعبی هاتووە دوای ئەوەی گروپێكی چەند كەسی كە بانگەشەی ئەوەیان دەكرد سەر بە حەشدی شەعبین هەڵیانكوتایە سەر بازاڕێك و دواتر چونەتە دوكانێك لە ناوچەی كەڕِادەی بەغدا و ئاژاوەیان لە ناو دوكانەكەدا دروستكردوە و چەكیان بەرامبەر بە خاوەنی دوكانەكە بەكارهێناوە، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی حەشدی شەعبی لێكۆڵینەوەیان دەستپێكرد.