كەشناسی هەرێم: ئەمڕۆ لەناوچە شاخاوییەكان بەفر دەبارێت

ناوخۆ
  • 26-03-2022, 13:40
  • +A -A

    سلێمانی ـ INA 
    بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان رەوشی كەشوهەوای شارەكانی هەرێم بڵاودەكاتەوەو دەڵێت: ئەمڕۆ لە ناوچە شاخاوییەكانی هەولێرو سلێمانی و دهۆك ئەگەری بارینی بەفرێكی كەم هەیە. 
    بەپێی راگەیەنراوی بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتوە، دەڵێت: لەپارێزگای هەولێر ئەمڕۆ شەممە كەشوهەوا لە نێوان هەوری تەواو بۆ نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بارینی باران لە کات و ناوچەی جیاوازدا. و هەروەها دابارینی بەفرێکی کەم هەیە لە ناوچە شاخاویە سنووریەکان، بۆ سبەینێ یەک شەممەش کەش لە نێوان هەوری تەواو بۆ نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە باران بەتایبەتی لە ناوچە شاخاویەکان.
    ئاشكراشیكرد: لە پارێزگاى سلێمانى  ئەمڕۆ کەشوهەوا لە نێوان هەوری تەواو بۆ نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بارینی باران لە کات و ناوچەی جیاوازدا.و هەروەها دابارینی بەفرێکی کەم هەیە لە ناوچە شاخاویە سنووریەکان. بۆ سبەنێ یەک شەممەش کەش لە نێوان هەوری تەواو بۆ نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە باران بەتایبەتی لە ناوچە شاخاویەکان.
    سەبارەت بە پارێزگاى دهۆکیش بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان دەڵێت: ئەمڕۆ شەممە کەشوهەوا لە نێوان هەوری تەواو بۆ نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بارینی باران لە کات و ناوچەی جیاوازدا،و هەروەها دابارینی بەفرێکی کەم هەیە لە ناوچە شاخاویە سنووریەکان. بۆ سبەینێ یەک شەممەش کەش لەنێوان هەوری تەواو بۆ نیمچە هەور دەبێت لە گەڵ ئەگەری بارینی نمە باران بەتایبەتی لە ناوچە شاخاویەکان.
    راشیگەیاند: لە پارێزگاى هەڵەبجە ئەمڕۆ شەممە کەشوهەوا لە نێوان هەوری تەواو بۆ نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بارینی باران لە کات و ناوچەی جیاوازدا. بۆ سبەینێ یەک شەممەش کەش لە نێوان هەوری تەواو بۆ نیمچە هەور دەبێت لە گەڵ ئەگەری بارینی نمە باران بەتایبەتی لە ناوچە شاخاویەکان.