بەغداد ـ INA
بانکی ڕافیدەین رایگەیاند: پێشینەی 25 ملیۆن دیناری بۆ فەرمانبەران و كارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ و بەرگری و خانەنشینان بە لێشاو و بێ وەستان بەردەوامە.
نوسینگەی راگەیاندنی بانكی رافیدەین لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)كەوتوە، دەڵێت: لە هەموو لقەکانی بانكەكەدا لە بەغداد و پارێزگاکان بەردەوامن لە پێدانی پێشینە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: میکانیزمی پێشکەشکردنی پێشینەكەو مەرج و رێنماییەكانی لە لقەكانی بانكی رافیدەین هەیە و کڕیارەکان دەتوان زانیاری تەواو لەوێ وەربگرن.