بەغداد ـ INA
یەنس ستۆڵتنبێرگ سکرتێری گشتی هاوپەیمانی باكوری ئەتڵەسی _ ناتۆ ڕایگەیاند: ناتۆ ناتوانێت ڕێگە بە بۆشایی ئەمنی بدات لە جەمسەری باکوور، ئێمە پێشبڕکێیەکی ستراتیژی گەشەکردوو دەبینین.
وتیشی: ئێمە ناتوانین بۆشاییەکی ئەمنی لە جەمسەری باکوور قبوڵبكەین، ئەمە یارمەتی تەماحەكانی روسیا دەدات،و ناتۆ ئاشکرا دەكات و دەببێتە هۆی هەڵە لێكدانەوە و هەڵە تێگەیشتن.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: ئێمه هەروەها گرنگی زیاتری چین بۆ ناوچەكە دەبینین، چین خۆی وەک وڵاتێکی نزیک لە جەمسەری باكور دەبینێت، و بەدوای ئەوەدا دەگەڕێت کە لێرە ئامادەیی هەبێت.
ئەم قسانەی ستۆلتنبێرگ لە میانەی سەردانەکەیدا هات بۆ بنکەی باردۆفۆس لە باکوری نەرویج ، کە تیایدا ناتۆ مەشقی سەربازی گەورە بە ناوی وەڵامدانەوەی سارد بەڕێوەدەبات
وتیشی: مۆسکۆ لەم ساڵانەی دواییدا بە نوێكردنەوەی بنکەکانی ئێستا بوونی سەربازی خۆی لە جەمسەری باكور بەهێزكردوە، وە دروستكردنی بنكەی سەربازی نوێ ئاماژەیەکی ڕوونە کە بەنیازن ببنە یاریزانێکی زاڵ لە ناوچەکەدا.