بەغداد ـ INA
هاوپەیمانی سەروەری تەئكید لە بەردەوامبوونی هەوڵەکانی بۆ وەلاخستنی جیاوازی نێوان کوتلە سیاسییەکان دەكاتەوە
هاوپەیمانی سەروەری ئەمڕۆ هەینی لە بەیاننامەیەكدا كە كۆپیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)كەوتوە، دەڵێت: هاوپەیمانی سەروەری بەردەوامە لەگفتوگۆکردن لەبارەی دیمەنی سیاسی وڵات، بۆ ئەوەی ئەو بۆچوونانە بێتە ئاراوە کە پێکهێنانی حکومەتی نوێ خێراتر دەكات و بەربەستەکانی بەردەم هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیران و سەرۆك کۆمار وەلادەخات.
ئاشكراشیكرد: هاوپەیمانی سەروەری بە ئامادەبوونی خەمیس خەنجەر سەرۆكی هاوپەیمانێتیەكەو محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کۆبوونەوەیەکی گرنگی ئەنجامدا بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ سەرکردە و ئەندامانی هاوپەیمانێتیەكە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: ئامادەبوان تەئکیدیان لەبەردەوامی هەوڵەکانیان کردەوە بۆ بەدەستهێنانی ئەولەویاتی هاوپەیمانێتییەکە لەپێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز کە توانای ئەنجامدانی چاکسازی گشتگیری هەبێت لەسەرتاسەری دامەزراوەکانی دەوڵەتدا، لەگەڵ دەستەبەرکردنی مافی ناوچە ئازادکراوەکان بۆ ئاوەدانکردنەوە و ئاشکراکردنی ونبوەكان و ئازادکردنی خەڵکی بێتاوان، ئەو سەرباری ڕەتکردنەوەی جیاوازیی نێوان کوتلە سیاسییەکان و زاڵبوون بەسەر هەستی تائیفی و لەبەرچاوگرتنی خواستەکانی هاوڵاتیان بۆ بەدیهێنانی داواکارییەکانیان بەپێی یاسا و دەستوور.
سەرۆك كۆمار دەگاتە پارێزگای واست