دەستەی حەج ژمارەی عه‌مره‌كارانی عێراق ئاشكرا ده‌كات

ناوخۆ
  • 25-03-2022, 21:00
  • +A -A

    به‌غدادـ INA

    دەستەی باڵای حەج و عەمرە دووپاتیكردەوە  ئەو كۆمپانیانەی لەلایەن دەستەی حەج و عەمرەوە باوەڕپێكراون ٢٠٠ هەزار و ٤٠٩ عەمرەكاریان لە رێگەی هێڵی ئاسمانی عێراقەوە ناوی خۆیان بۆ ئەنجامدانی عەمرە تۆمار كردووە

    لە ریاگەیندراوێكدا كە كۆپییەكی به‌دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA )  كەوتوه‌ وتێدا هاتووە " لەو ژمارەیە ٩٣ هەزار و ٣٨٩ عەمرەكار لەڕێگەی فڕۆكەخانەی بەغداوە و٣١ هەزار و ٩٠٩ عەمرەكاری دیكەش لەڕێگەی فڕۆكەخانەی هەولێرەوە و ٥٠ هەزار و ٦٣٣ عەمرەكار لەڕێگەی فڕۆكەخانەی نەجەف و ١٨ هەزار و ٣٨٣ عەمرەكار لەڕێگەی فڕۆكەخانەی بەسرە و شەش هەزار و ٩٥ عەمرەكاری دیكە لە رێگەی فڕۆكەخانەی سلێمانیەوە گەشتەكانیان ئەنجامدەدەن

    دەستەكە ئاماژەی بەوەشكرد كە ئەو هاوڵاتییانەی خوازیارن لە هەردوو مانگی رەمەزان و شەوال دا عەمرە ئەنجامبدەن، پێویستە ناوی خۆیان تۆماربكەن ، تەنها لەو كۆمپانیایانەی لەلایەن دەستەی حەج و عەمرەوە باوەڕپێكراون.