بهغداد ـ INA
دوای كۆتایی هێنان بەسەردانەكەی بۆ ئەردن مستەفا كازمی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران گەڕایەوە وڵات.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە راگەینداروێكدا كە كۆپییەكەی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوت تێدا هاتووە،كازمی گەڕایەوە خاكی نیشتمانی دوای ئەوەی بەسەردانەكەی بۆ ئەردن . دوای ئەوەی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ شا عەبدوڵا پادشای ئوردن، و عەبدولفەتاح سیسی سەرۆك كۆماری میسر ومحەمەد بن زاید شازادەی جێنشینی ئەبوزەبی و توركی بن محەمەد بن فەهد، وەزیری دەوڵەت و ئەندامی ئەنجومەنی وەزیرانی سعودیە كۆبونەوە، لەكۆبونەوەكەدا بەهێزكردنی پەیوەندییە ئابورییەكان، زیاتركردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی، ئاسایشی خۆراك و وزە لەگەڵ ژمارەیەك پرسی هەرێمی تاوتوێ كراون.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران ئاشكریكرد، كازمی لەسەر بانگهێشتی فەرمی شا عەبدوڵای دووەم پادشای ئوردن سەردانی عەممانی پایتەخی ئەوردن كرد و لەكۆبونەوەیەكدا لەگەڵ پادشای ئوردن باسیان لە چۆنیەتی بەهێزكردنی پەیوەندییەكان، هەماهەنگی زیاتر لەسەرجەم بوارەكان كردوە، هەروەها گفتوگۆ لەبارەی قەیرانی دارایی، ئاسایشی خۆراك و پاراستنی بەرژەوەندی گەلانی ناوچەكە كراوە.
هەروەها، لە دیدارێكی دیكەدا مستەفا كازمی لەگەڵ لەگەڵ شا عەبدوڵای دووەم پادشای ئوردن، محەمەد بن زاید شازادەی جێنشینی ئەبوزەبی و جێگری سەرۆكی هێزە چەكدارەكانی ئیمارات و عەبدولفەتاح سیسی سەرۆك كۆماری میسر كۆبوەوە، لە كۆبونەوەكەدا توركی بن محەمەد بن فەهد بن عبدالعزیز، وەزیری دەوڵەت و ئەندامی ئەنجومەنی وەزیرانی سعودیەش ئامادە بوە.
لەكۆبونەوەكەدا باس لە هاوبەشی كاری عەرەبی لەبوارە جیاجیاكاندا كرا بەتایبەتی لەكەمكردنەوەی كاریگەرییەكانی قەیرانی ئابوری، پاراستنی ئاسایشی خۆراك و وزە، هەروەها باس لە هەماهەنگی باڵا و فراوانكردنی هاوكارییە ئابورییەكان و زیادكردنی بازرگانی و پاراستنی بەرژەوەندی گەلانی ناوچەكە كراوە.
بابەتێكی تری كۆبونەوەكە ئەوە بوو كە بەهێزكردنی پەیوەندییە ئابورییەكان، زیاتركردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی، ئاسایشی خۆراك و وزە لەگەڵ ژمارەیەك پرسی هەرێمی تاوتوێ كراون.