بهغداد ـ INA
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران رۆژی یەكشەممە بەسەردانێكی ڕەسمی دەگاتە كۆماری ئیسلامی ئێران.
نووسینگەی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە راگەیندراوێكدا كە كۆپیەكی بەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە و تێدا هاتووە ،بڕیار وایە محەمەد حەلبوسی بە یاوەری یەكێك لە جێگرەكانی رۆژی یەكەشەممەی داهاتوو سەردانی تارانی پایتەختی كۆماری ئیسلامی ئێران بكات. ئەوەیش لەسەر داوای محەمەد باقر قلێباف سەرۆكی ئەنجومەنی شورای ئیسلامی ئێرانی .
لە راگەیندراوەكە هاتووە بڕیار وایە لەو سەردانەی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران چاوی بە ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆك كۆماری ئیسلامی ئێران و چەند بەرپرسێكی باڵا بكەوێت .