به‌غدادـ INA
سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران حه‌مید نه‌عیم ئه‌لغه‌ززی سه‌ردانی پارێزگای نه‌جه‌فی ئه‌شره‌فی كرد به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچۆنكردنی به‌ئه‌نجامی سه‌ردانه‌كانی پێشووی و ته‌كیدی كرده‌وه كه‌پلانی داهاتووی حكومه‌ت بایه‌خدان به‌كه‌رتی كشتوكاڵی له‌خۆی ده‌گرێت.
سكرتاریه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه كۆپیه‌ك بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه" راگه‌یاند غه‌ززی چاویكه‌ت به‌پارێزگا و به‌رێوبه‌ری فه‌رمانگه حكومییه‌كان و ژماره‌یه‌ك له‌شێخی عه‌شائیری و جووتیاران و ئه‌م سه‌ردانه له‌چوار چێوه‌ی كاری لیژنه دیاریكراوه‌كه‌دا بووه بۆ به‌دواداچۆنی پرۆژه راگیراوه‌كان و ئاماده‌كاریكردن بۆ پیرۆژه‌ی نوێ له‌پێناو باشتركردنی ره‌وشی خزمه‌تگوزاری و ئابووری پارێزگای نه‌جه‌فی ئه‌شره‌ف.
هه‌روه‌ها روونی كرده‌وه كه‌خشته‌ی سه‌ردانه‌كه سه‌ردانی چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی رێگا وبان كه‌پارێزگای نه‌جه‌ف به‌رێگای نێوده‌وڵه‌تیه‌وه ده‌به‌ستێت له‌گه‌ڵ رێگاكانی تری دێن بۆ ناوپارێزگاكه و ژماره‌یه‌ك له‌پرۆژه‌كانی تر وه‌كو بیناكردنی قوتابخانه و دیزاینی چۆنه‌ژووری شار و ده‌رچۆنی له‌خۆی ده‌گرێت. به‌پێی به‌یاننامه‌كه سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ته‌كیدی له‌سه‌ر پێكهێنانی تیمێكی تایبه‌ت كردووه بۆ ده‌ست نیشانكردنی پرۆژه گرنگه كه‌پێویسته ئێستا وه‌كو ئامانج بن و ئاگاداربوون له‌سه‌ر كۆسپ و ته‌گه‌ره‌كان پێش ئه‌م پرۆژانه.
هه‌روه‌ها له‌كاتی چاوپێكه‌وتنی به شێخه عه‌شائیری و جووتیاره‌كان غه‌ززی راگه‌یاندووه كه‌پلانی داهاتووی حكومه‌ت بایه‌خدان به‌كه‌رتی كشتوكاڵی له‌پارێزگای نه‌جه‌ف و له‌هه‌موو پارێزگاكانی عێراق له‌خۆی ده‌گرێت، كه‌ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی پشتگیریكردنی ئابووری و ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی كاری زیاتر له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردن به‌پێدانی پاره‌ی جووتیاران بۆ ساڵی رابردوو.