به‌غداد ـ INA
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ئه‌مرۆ هه‌ینی ده‌ستگیركردنی باندێكی بازرگانیكردن به‌مادده هۆشبه‌ره‌كان راگه‌یاند كه‌له‌نێوانیاندا چوار ژنی تێدایه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه كۆپیه‌ك بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه ده‌ڵێت"له‌دوای زانیاری هه‌واڵگیری ورد كه‌باندێكی بازرگانیكردن به‌مادده هۆشبه‌ره‌كان و ره‌واجكردنیان له‌ناوچه‌ی كه‌ڕاده‌ی به‌غدا هه‌یه، هێزێكی ئه‌منی له‌لیوای پانزده و ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی فیرقه‌ی یه‌كی پۆلیسی ئیتیحادی و به‌پشتگیری ده‌زگا هه‌واڵگیریه‌كانی مه‌رفره‌زه‌كانی هه‌واڵگیری فه‌وجی یه‌كه‌م له‌گه‌ڵ مه‌فره‌زه‌ی فریاكه‌وتنی كه‌ڕاده و له‌دوایی ئاماده‌باشیه‌كی ته‌واو و وه‌رگرتنی هه‌موو زانیارییه‌كان سه‌باره‌ت به‌شوێنی بانده‌كه، توانرا چوار ژن به 12 كیلۆگرامی له‌مادده‌ی كریستاڵ له‌ناو كیسی بچووك و مادده‌ی حه‌شیش و 3 بایت شوشه و 4 موبایل و چه‌رخێك و قه‌نینه‌كی غاز و 32 حه‌بی هۆشبه‌ری جۆرا جۆر ده‌ست به‌سه‌ردا بگرێت.
هه‌روه‌ها روونی كرده‌وه كه‌به‌پێی دان پێدانه سه‌ره‌تایه‌كانی ئه‌م ده‌ستگیركراوانه دوو كه‌سی تر كاری ره‌واجكردن و گواستنه‌وه‌ی ئه‌م ماددانه ده‌كه‌ن و له‌دوای ئه‌م زانیاریانه تیمه ئه‌منیه‌كان توانیان به‌رێگای دانانی مه‌فره‌زه و گه‌ران له‌هه‌مان ناوچه ئه‌و دوو كه‌سه‌ش ده‌ستگیر بكه‌ن كه 45 كیلۆگرام له‌مادده‌ی كریستاڵ و ته‌رازویه‌كیان پێ بوو و مادده ده‌ست به‌سه‌رداگرتووه‌كان بۆ لایه‌نی تایبه‌تمه‌ند نێدراوه بۆ ته‌واو كردنی رێكاره یاسایه‌كان و ئه‌نجامدانی لێكۆلینه‌وه‌ی پێویست به ده‌ستگیراوه‌كان.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات