به‌غداد ـ INA شانه‌ی ئه‌منی عیراقی ئه‌مرۆ هه‌ینی ده‌ستگیركردنی دوو تاوانبار به‌تۆمه‌تی تیرۆر له‌شاری به‌غدا راگه‌یاند.
شانه‌ی ئه‌منی له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه كۆپیه‌ك بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه راگه‌یاند" له‌پێناو سه‌پاندن و به‌هێزكردنی باری ئه‌منی و ئارامی له‌هه‌موو ناوچه‌كانی به‌غدای پایته‌خت و ده‌ستگیركردنی تیرۆرستان و هه‌ر كه‌سێ هه‌وڵی تێكدانی ئارامی و ئاسایشی كۆمه‌ڵگا ده‌دات وبه‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌شی هه‌واڵگیری و ئاسایشی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا، هێزی كاروباری بازگه‌كان وبه‌هاوكاری و پشتگیری ئاژانس و ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی ئاماده له‌خاڵه پشكنینه‌كان وبه‌پێی مادده‌ی 4/1 تیرۆر، توانیان دوو تاوانبار له‌كاتی هاتنه‌وه‌یان بۆ ناو شاری به‌غدا له‌خاڵه پشكنینه‌كانی ئینتیسار و دۆره ده‌ستگیر بكه‌ن. هه‌روه‌ها روونی كرده‌وه كه ده‌ستگیركراوه‌كان بۆ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ره‌وانه‌كراون بۆ ئه‌وه‌ی رێكاره یاسایه‌كان به‌رامبه‌ریان وه‌ربگیرێن.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات