وه‌زیری ده‌روه‌ی عێراق گه‌یشته‌ وڵاتی قه‌ته‌ر

سیاسی
  • 25-03-2022, 13:47
  • +A -A

    به‌غدادـ INA 
    وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌روه‌ی عێراق ئه‌حمه‌د ئه‌لسه‌حاف له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌كۆپیه‌ك به‌ده‌ستی ئاژانسی هه‌واڵی عێراق گه‌یشتووه‌ راگه‌یاند" وه‌زیری ده‌روه‌ی عێراق فوئاد حوسێن گه‌یشته‌ وڵاتی قه‌ته‌ر بۆ به‌شداریكردن له‌كۆربه‌ندی(20) ده‌وحه، هه‌روه‌ها وتویه‌تی" ‌كۆڕبه‌ندی ده‌وحه‌ وه‌كو سه‌كۆیه‌كی جیهانییه‌ سیاسه‌تمه‌داران كۆی ده‌كاته‌وه‌ بۆ گفتوگۆكردنی ئه‌و ته‌حدایانه‌ی كه‌رووبه‌رووی جیهان ده‌بنه‌وه‌ و به‌هێزكردنی میكانیزمه‌كانی گفتوگۆ و ئالوگۆڕكردنی بیرورا و دروستكردنی سیاسه‌ته‌كان و پێش كێش كردنی ئه‌و راسپاردانه‌ی كه‌ شایسته‌ جێبه‌جێ كردنن.‌ 
    هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خسته‌رووكه‌ كۆڕبه‌ندی ده‌وحه‌ ئاماژه‌ ورژاندنی گفتوگۆ و ده‌وڵمه‌ندكردنی دان و ستاندنه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی باشتر له‌نێوان ئه‌و به‌شداربووانه‌ی كه‌كاریگه‌ریان هه‌یه‌ له‌سه‌ر حكومه‌ت و كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و راگه‌یاندن و سه‌نته‌ره‌ ئه‌كادیمی و فكری و كه‌رتی تایبه‌ت.