به‌غداد ـ INA
ده‌سته‌ی كه‌ش ناسی عێراق ئه‌مڕۆ رۆژی هه‌ینی پێشبینیه‌كانی سه‌رباره‌ت بهكهش و هه‌وای وڵات دیاریكرد و راگه‌یاند كهپلهكانی گه‌رما به‌رز ده‌بنه‌وه و خۆلبارنیش زیاتر ده‌بێت.
ده‌سته‌ی كه‌ش ناسی لهراگهینداروێكدا كه كۆپیه‌ك به‌ده‌ستی ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی كه‌وتوو ده‌ڵێت" كه‌ش وهه‌وای رۆژی شه‌ممه ئه‌سمان ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ بوونی هه‌ندێك له‌هه‌ور له‌ناوچه‌كانی ناوه‌راست و باشوور، به‌ڵام كه‌ش وهه‌وا له‌ناوچه‌كانی باكوور هه‌ور ده‌بێت و هه‌ندێ جار بارانی نه‌رم و توند له‌گه‌ڵ هه‌وره برۆسكه ده‌بارێت.
به‌ڵام پله‌كانی گه‌رما تاراده‌یه‌ك وه‌كو رۆژانی پێشووتر ده‌بێت له‌سه‌رانسه‌ر وڵات.
سه‌باره‌ت بهكهش وهه‌وای رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ش راگه‌یاندووه كه هه‌ور وساماڵ ده‌بێت له‌هه‌ردوو ناوچه‌ی باشوور و ناوه‌راستی عێراق و پله‌كانی گه‌رماش چه‌ند پله‌یه‌ك به‌رز ده‌بێته‌وه، به‌ڵام له‌ناوچه‌ی باكوور هه‌ور و ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ بوونی بارانی پچر پچر له‌ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵات و پله‌كانی گه‌رماش به‌هه‌مان شێوه‌ی رۆژانی رابردوو ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به‌رۆژی دووشه‌ممه‌ش له‌هه‌ردوو ناوچه‌ی باشوور و ناوه‌راست هه‌ور و ساماڵ ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش نزیكی رۆژانی پێشوو ده‌بێت، به‌ڵام له‌باكوور و ناوچه‌كانی، پله‌كان گه‌رما هه‌ندێك به‌رزی به‌خۆیه‌وه ده‌بێنێت.
له‌رۆژی سێ شه‌ممه‌ش له‌ناوچه‌ی باشوور ئه‌سمان ساماڵ ده‌بێت، به‌ڵام له‌ناوچه‌ی ناوه‌راست و باكوور هه‌ور و ساماڵ ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش به‌رزی به‌خۆیه‌وه ده‌بێنێت.