به‌غداد- INA- نصار الحاجوه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینی ژماره‌ی ئه‌و قوتابیانه‌ی ئاشكرایی كرد كه‌به‌رێگای پرۆژه‌ی خۆراكی قوتابخانه‌كانه‌وه سوودمه‌نده‌بن و خۆراك ته‌ندروست پێ ده‌درێت، هه‌روه‌ها ئامانجی به‌رنامه‌كه‌شی خسته‌روو و دیاریكرد كه‌پلانی هه‌یه له‌سه‌ر 11 ناوچه‌ی دیكه‌ی نوێ جێبه‌جێ بكات.
به‌رێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی و چالاكی قوتابخانه‌كان و به‌رێوبه‌ره‌ی پرۆژه‌ی خۆراكی قوتابخانه‌كان محه‌مه‌د عه‌بود له‌لێداونێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA ) راگه‌یاند" عێراق یه‌كێك له‌و چوار وڵاتانه‌یه له‌جیهان كه‌له‌سه‌رده‌می په‌تای كۆرۆرنا"به‌رده‌وامه له‌سه‌ر چالاكی قوتابخانه‌كان وتیشی" وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له‌چوار چێوه‌ی ئه‌م پرۆژه‌یه خۆراكی ته‌ندروست به‌نزیكی 500 هه‌زار قوتابی ده‌دات، له‌پێناو به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی وه‌رگرتنان و دابینكردنی بنه‌مایی یه‌كسانی له‌نێوان قوتابیاندا و هاوكاریكردنیان بۆ به‌رده‌وامیدان به‌خوێندن.
هه‌روه‌ها ئاشكرایی كرد كه وه‌زاره‌تی په‌روه‌ده له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پلان كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و قه‌زایانه‌ی كه‌زیاتر ئاستی هه‌ژاری تێدایه له‌پارێزگه‌كان سوودمه‌ند بن له‌م پرۆژه‌یه و ئه‌و قه‌زایانه‌ی كه بڕیار وایه بیانگرێته‌و 11 قه‌زایه و پێكهاتووه له‌قه‌زای به‌عاج له‌نه‌یناوا و قه‌زای داقۆق له‌كه‌ركووك و ناحیه‌ی زه‌لۆعیه له‌سه‌ڵاحه‌ددین و سه‌دری یه‌كه‌م له‌به‌غدا و ئه‌نبار و مه‌حاویل له‌بابل و حه‌مزه له‌قادسیه و نه‌عمانیه له‌كۆت و قه‌لعه‌ی ساڵح له‌عه‌ماره و جه‌بایش له‌زیقار و شه‌تولعه‌ره‌ب له‌به‌سرا و ژماره‌ی قوتابخانه‌كانیان ده‌گاته 1131 قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی.