به‌غداد ـ INA
رێبه‌ری باسكی سه‌در سه‌ید موقته‌دا سه‌در له‌دوا تویته‌كه‌یدا دوێنی رۆژی پێنچ شه‌ممه جه‌خت ده‌كات كه‌عه‌یبه عێراق و گه‌له‌كه‌ی به‌بێ حكومه‌ت جێبهێڵین. هه‌روه‌ها سه‌ید سه‌در ده‌ڵێت" له‌رۆژی شه‌ممه چاوه‌رێی په‌رله‌مانتاره سه‌ربه‌خۆ و ئۆپزسیۆنی نیشتیمانی ده‌كه‌ین و هیوادارین هه‌ڵوێستێكی شه‌ره‌فمه‌ندانیان هه‌بێت له‌پێناو گه‌له‌كه‌یان.
هه‌روه‌ها داوا ده‌كات كه‌هه‌موو لایه‌كان به‌یه‌ك ده‌ست وڵاتێكی ئازاد و سه‌ربه‌خۆ بنیاتنبێن كه‌هه‌یبه‌ت و سه‌روه‌ری و ڕێزگرتنی خۆی هه‌بێت له‌جێگای داگیركاری و تیرۆر و نارێكه‌وتن. دانیشتنی رۆژی شه‌ممه‌ی په‌رله‌مان به‌ده‌ستكه‌وتێكی ماددی نه‌گۆڕنه‌وه ئه‌گه‌ر چه‌ورتریش بێت، به‌ڵام ئاماده‌بوونی دانیشتنه‌كه راستتر وباشتره.
عه‌یبه عێراق و گه‌له‌كه‌ی به‌بێ حكومه‌ت جێبهێڵین و ئه‌گه‌ر سه‌ربه‌خۆیه‌كان خۆیان به‌گه‌نده‌ڵكاره‌كان نه‌ده‌ن عه‌یبه عێراق حكومه‌تێكی زۆرینه‌ی چاكسازی نه‌بێت، هه‌روه‌ها عه‌یبه حكومه‌تێكی به‌ش به‌شێنه له‌گه‌ڵ حكومه‌تێكی زۆرینه‌ی نیشتیمانی له‌یه‌ك ته‌رازو بێنرێن، به‌تایبه‌تی مه‌یدانی به‌رخودان و خێمه‌ی چاكسازی و كه‌سكۆسه شاهیدی بۆمان ده‌ده‌ن كه‌ئێمه ئاسانكاری بۆ داگیركه‌ر و سته‌مكار و گه‌نده‌ڵكار و سه‌ر به‌لایه‌نه‌كان ناكه‌ین. بۆیه حكومه‌تی داهاتوو وه‌كو حكومه‌ته پێشووه‌كان نابێت.
هه‌ر كه‌سێ ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه بوو و ده‌نگی نه‌دا به‌راستی سه‌ربه‌خۆیه و هه‌ر كه‌سێ ئاماده نه‌بوو سه‌ربه‌خۆ نییه و ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر نه‌كرێت كه‌واته كۆتایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانه.