جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمان پیرۆزبای لە هەڵبژاردەی عێراق دەكات

سیاسی
  • 25-03-2022, 00:04
  • +A -A

    به‌غدداد ـ INA
    حاكم زاملی جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق،ئەمشەو دوای كۆتایی یاری هەڵبژاردەی عێراق لەگەڵ ئیمارات،زاملی لە تویتێكدا پیرۆزبای لە جەماوەری وەرزشی وهەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق دەكات بۆ ئەم سەركەوتنە گرنگە وپڕبایەخە.
    زاملی وتیشی : ئامادەبوونی جەماوەر وهاندەرانی عێراق لەنێو یاریگای (مەدینە) لەشاری بەغدا پاڵنەرێكی گرنگ و مەعنەوی بوو بۆ هەڵبژاردەكەمان،هەروەها ئەم سەركەوتنە وڵامدانەویەك بوو بۆ گۆڕینی یاریگای عێراق بۆ یاریگایەكی بێلایەن،هەورەها ئەو ئەمن وئاسایشەی لەوڵات هەیە،لەناو دڵ و جەرگەی پایتەختی خۆشەویستمان،هەموو هەوڵێك دەدەین بۆ گەڕانەوەی یارییەكانی هەڵبژاردەی عێراق بۆ وڵاتی خۆمان لەماوەیەكی كەم.
    ئێوە لە ئاست بەرەنگاربوونەوەكە بوون.