بەغداد ـ INA
حەسەن عەزاری سەرۆكی فڕاكسیۆنی سەدر دووپایتكردەوە بەرهەمی دانیشتنی ڕۆژی شەممەی داهاتوو ئەنجومەنی نوێنەران حكوومەتێك دەبێت كە بۆ یەكەمجار بە ئیرادەیەكی ئازادانەی عێراقی دروست دەبێت.
عەزاری لە بەیاننامەیەكدا كە كۆپیەكی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوت تیدا ڕایگەیاند بەرهەمی دانیشتنی ڕۆژی شەممەی داهاتوو بریتی دەبێت لە پێكهێنانی حكوومەتێكی عێراقی دەبێت بە بڕیار و ئیرادەیەكی ئازادانەی عێراقی بۆ یەكەمجار، هەروەها پەسندكردنی بودجەی ساڵی 2022 و دەركردنی وڵات لە تەنگژەیەكی دارایی چاوەڕوانكراو.
سەرۆكی فڕاكسیۆنی سەدر ئاماژەی بۆ ئەوەیش كرد كە دەبێتە خێرا پەسندكردنی پڕۆژە خزمەتگوزاری و ژێرخانی ئابووری، هەروەها پەسندكردنی ئەو پڕۆژە و یاسایانەی كە لە حكوومەتەوە بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران بەرز دەكرێنەوە، لەگەڵ چالاككردنی ڕۆلی چاودێری پەرلەمانی لەسەر حكوومەت جگە لەوەش پەرلەمانتاران رۆلی خۆیان لە چوارچێوەی پێكهێنانی لیژنە و دانیشتنەكانی پەرلەمان دەبینن.
ناوبراو وتیشی كەشێكی دیموكراتی و كێبەڕكێ لەنێوان پەرلەمانتاران بۆ بەرژەوەندی نیشتمان دروست دەبێت، لەگەڵ جێبەجێكردنی ئەو بەڵێنانەی كە پەرلەمانتاران بە دەنگدەرانیان داوە بۆ پێشكەشكردنی ئەو خزمەتگوزارییانەی كە شایستەیانە.
عەزاری جەختیشی كردەوە كە سوودی زۆر زیاتریش هەیە كە پێشتر باسكراوه، بۆیە دروێنەی چاندنی خۆتان بە ئەوانی تر مەفرۆشن و عێراق لەسەرووی هەمووانە.
بڕیار وایە رۆژی شەممەی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران كۆببێتەوە بەمەبەستی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار.
هاوپەیمانی رزگاری نیشتمانی رێبەر ئەحمەد كاندیدی پۆستی سەرۆك كۆمار و محەمەد جەعفەر محەمەد باقر سەدر بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران ڕاگەیاند.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد