هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به‌گۆڵیك بێ به‌رامبه‌ر له‌هه‌ڵبژارده‌ی ئیماراتی عه‌ره‌بی برده‌وه‌

وەرزش
  • 24-03-2022, 22:52
  • +A -A

    اربیل ـ INA ـ زیاد سعدی
    عێراق ئیماراتی بڕی لوبنان تەواوبێت پاشكۆ لەگەڵ ئوسترالیا دەبێت.
     كەمێك لەومبەر هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق لە هاوتا ئیماراتیەكەی بردەوە بە تاكە گۆڵی یاریزان حسێن عەلی لە خولەكی (55) ی یارییەكە، عێراق توانی ژیرانە مامەڵە لەگەڵ كەش وهەوای یارییەكە بكات وكۆنتڕۆلی یاریگا بكات لەهەردوو تایم. هەرچەندە هەڵبژاردەی ئیمارات ناوەناوە پلانی هێرشی هەڵگەڕاوەی دەكرد، بەڵام لە ناوەڕاستی یاریگا یاریزانەكان بەرگرییان لە تۆڕی هەڵبژاردەی عێراق دەكرد.
    یاریزانەكان هەموویان شێرئاسا بەو پەڕی جەنگاوەری جەنگی مان ونەمانییان دەكرد، هەموو بۆ یەك ئامانج ئەویش تەنها سەركەوتن. كوڕانی شەهد توانیان بەڵێنەكە بەرنەسەر وشەقامی وەرزشی عێراق دڵخۆش بكەن، هەروەها دەزگاكانی راگەیاندن ومیدیاكارانی وەرزشی رۆڵی گرنگیان هەبوو لە هاندانی هەڵبژاردەی عێراق بۆ سەركەوتن بەسەر ئیمارات، راهێنەری عێراق عەبدولغەنی شەهد زۆر وورد وهەستیار وژیرانە خزابووە نێو رۆحی یارییەكە،باشتریش ئەوە بوو كە زۆر هەستیارانە وژیرانە هەڵبژاردەی ئیماراتی خوێندبووەوە، ئەوە شێرەكان بوون ئەمشەو سەركەوتنیان تۆماركرد و بەڵێنەكەشیان هێنایه‌ دی. ماوەتەوە بڵێین گەڕی دەیەم هەڵبژاردەی عێراق میوانی هەڵبژاردەی سوریایە،هەڵبژاردەی ئیمارات میوانداری هەڵبژاردەی كۆریای باشوور دەكات، عێراق (8 خاڵی هەیە و ئیمارات (9) خاڵی هەیە،هەڵبژاردەی عێراق كاتێك سەردەكەوێت كە ئیمارات یان دۆڕاندن یان یەكسان بێت لەگەڵ كۆریای باشوور،بەمەرجێك عێراق لە سوریا بباتەوە.