واشنتۆن سزای نوێ بەسەر ٣٢٨ پەرلەمانتاری روسیادا دەسەپێنێت

سیاسی
  • 24-03-2022, 22:23
  • +A -A

    به‌غداد ـ INA

    كۆشكی سپی رایگەیاند، ئەمریكا سزای نوێ بەسەر ئەنجومەنی نوێنەرانی روسیا (دۆما) دەسەپێنێت كە 328 ئەندامن و چەندین دامەزراوەی تریش لەخۆدەگرێت. 

    لە راگەیەنراوێكدا كۆشكی سپی بڵاویكردۆتەوە، ئەو هەنگاوەی ئەمریكا لەچوارچێوەی فراوانكردنی سزاكانی پێشوە لەگەڵ هاوبەشەكانی ئەمریكا لە یەكێتی ئەوروپا كە ئەندامن لە گروپی هه‌فت جی. هەر بەپێی راگەیەنراوەكە، سزاكە ئەنجومەنی نوێنەران و دەیان كۆمپانیای بەرگری و سەرۆكی گەورەترین دامەزراوەی دارایی روسیا لەگەڵی هەر 328 ئەندامەكەی دۆما دەگرێتەوە.