بهغداد ـ INA
بەسەرۆكایەتی مستەفا كازمی ئەنجومەنی وەزیران یانزەهەمی كۆبونەوەی ئاسایی خۆی بەست.
لە سەرەتای كۆبونەوەكەدا، كازمی تاوتێی بارودۆخی گشتی وڵات و كرد باس لە دوا پێشهاتەكانی قەیرانی ئابووری جیهانیدا كراو كاریگەری لەسەر عێراق و میكانیزمەكانی چاودێریكردنی ئەو ڕێوشوێنانەی كە حكومەت بۆ كەمكردنەوەی كاریگەرییەكانی قەیرانەكە و كاردانەوەكانی لەسەر بازاڕی ناوخۆی عێراق
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی رەسمی لە كۆبوونەوەكەدا، ئەنجومەنی وەزیران تاوتی دابینكردنی كەم و كوڕیەكانی پارێزگای نینەوا كرا لەوانەیش:
1 - بەدواداچوونی گۆڕینی زەوییەكانی سەربازگەی غەزالی
2 - كاری كۆمپانیای ئاڵوگۆركردنی دراو لەپارێزگای نەینەوا
3- چاودێریكردنی كارانی ئاوەدانكردنەوەی فڕۆكەخانەی موسڵ
4- وەبەرهێنان لە هۆتێلی موسڵ
5- نۆژەنكردنەوەی هەردوو نەخۆشخانەی ئیبن سسینا و كۆماری
6- گەشەپێدانی شەقامی پشتوێنەی و هەردووپردی شەش و حەوت
7- بەدواداچوون لەسەر كێشەی بینایە روخاوەكان
8- ئەوە بەرێوبەرایەتیانەی كە دەسەڵاتیان گواستراوەتەوە
كۆبوونەوەكە پێداچوونەوەیەكی بە دوا پێشهاتە تەندروستییەكانی كە پەیوەست بە كەمكردنەوەی نەخۆشی پەتای كۆرۆنا و پێداچوونەوەی داواكارییەكان لەم بارەیەوە و هەوڵەكانی وەزارەتی تەندروستی بەردەوام بۆ دابینكردنی چارەسەر و ڤاكسین .
دوای تاوتوێكردنی بابەتەكان كارنامەی دانشتنەكە، ئەنجومەنی وەزیران ئەم بڕیارانەی دەركردووە:
یەكەم / پەسەندكردنی سیستمی سندوقی خانەنشینی مامۆستایان و فەرمانبەرانی لەزانكۆو كۆلێژو پەیمانگاكانی ئەهلی كە لەلایەن ئەنجومەنی دەوڵەتەوە وردبینی كراوە بەپێی بڕگەی سێیەمی ماددەی (80) ی دەستوور و مادەی (45) ی یاسای خوێندنی باڵا بە لەبەرچاوگرتنی تێبینیەكانی بەشی یاسایی لە ئەمانەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران كە بە یاداشتنامەكەی ژمارە كراوەتەوە لە ژمارە (م د /ق/67/2/2 ل ق ) لەبەرواری 28ی شوباتی 2022 .
دووەم / پەسەندكردنی ڕاسپاردەی ئەنجومەنی وەزاری وزە (7 بۆ 2022)، لەسەر پەسەندكردنی پەسەندكردنی لیژنەی كاروباری ئابووری لە پێی نووسراوەی ژمارە (س.ل/221)لە بەرواری 28ی شوباتی 2018)، لەسەر پرۆژەی فراوانكردنی پاڵاوگەی دیوانیە لەجیگای پارێزگای كەركوك بۆیە دەبیت كۆمپانیایی پاڵاوتنی ناوەند كە خاوەن پرۆژەكەیە بۆ دڵنیابوون لەسەركەوتنی جێبەجێكردنی پڕۆژەكە پێویستە هەموو بەرپرسیارێتییەكان بۆ تەواوكاریی ڕێكارە یاسایی و داراییەكانی ئەو گرێبەستەی سەرەوە هەڵبگیرێتە ئەستۆ.
سێیەم / خستنە ناو پڕۆژەی بۆری هەناردەی دوور لە كەنارەكان (4,5) لەبودجەی وەبەرهێنانی كۆمپانیای نەوتی نیشتمانی لەپڕۆژەی بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی دارایی / 2022 لەگەڵ كۆمپانیای نەوتی نیشتمانی/ كۆمپانیای نەوتی بەسرە تەواوكردنی ڕێوشوێنەكانی ئامادە وە دابینكردنی پارەی دارایی و كورتترین و پرۆفیشناڵترین ڕێگا بۆ دڵنیابوون لە توانای پڕۆژەكە
چوارەم/
1 - وەزارەتی دارایی خرجكردنی بۆ وەزارەتی ڕۆشنبیری / بەرێوبەرایەتی سینەماو شانۆ بەبڕی 500 ملیۆن دینار دارایی دەكات بەمەبەستی تەواوكردنی " گرێبەستەكانی ساڵی 2021
2 - وەزارەتی دارایی بەریوبەرایەتی ناوبراو بەبڕی 1 ملیار دینار خەرجبكات بۆ دراماو چالاكییە هونەرییەكانی تر.
3- خەرجكردنەكە بەپێی بڕیاری (5 بۆ ساڵی 2022) دەركراوە
پێنجەم / پەسەندكردن بە هەستانی وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكان/دەستی گشتی بەنداو بە
نۆژەنكردنەوەی بەنداوی هندیەی كۆن كە لەلیستی كەلەپووری ئاودێری جیهانی و لەو تەرخانكراوانەی بۆیان هەیە بەهۆی گرنگی ئەم شوێنەوارە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا