هەولێر_(INA)_زیاد سەعدی
شەقامی وەرزشی ومیدیاكارانی وەرزشی لە شارەكانی هەرێمی كوردستان راوبۆچوونی خۆیان دەدركێنن سەبارەت بە یاری ئەمڕۆی هەڵبژاردەی عێراق وئیمارات،كە بڕیارە ئەمڕۆ پێنج شەممە كاتژمێر (8) شەو لە یاریگای مەلیك فەهد لەشاری ریازی سعودییە بەرێوەبچێت.
سەرەتا خانمە میدیاكاری وەرزشی دێرین نەجیبە كەریم لەشاری هەولێر بەئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA)گوت : وەك هاندەرێكی هەڵبژاردەی عێراق ئاواتم ئەوەیە لەو یارییە بباتەوە دواتر بگاتە یاریەكانی كۆتایی مۆندیالی قەتەڕی 2022 ، هەروەك چۆن ساڵی 86 گەیشتە مۆندیالی مەكسیك، بەڵام نابێ ئەوە لە یاد بكەین ئەو بارودۆخەی ئێستای عێراق پێدا تێپەڕ دەبێت كارگەری ڕاستەوخوی لەسەر دەرونی یاریزانەكان دەبێت بێگومان ئەگەر وەكو پێشتر لە یاریگای وڵات و لە نێو هاندەرانی ئەنجام بدرابوایە، دڵنیام ئاست وئەنجام زۆر باشتر دەبوو،ترسی شكستمان نەبوو،بۆیە گرنگە ئەو (90) خولەكەی یاری عێراق و ئیمارات بە ووردی سەیر بكەین و ئاواتێك بۆ وەرزشی عێراق بگەڕێتەوە وئەم قۆناغە قورسە ببڕێت وهاندەرانی وەرزشی دڵخۆش بكەن.
میدیاكار وپێشكەشكاری بەرنامەی وەرزشی هیوا مەلا قادر لە سەیدسادق گوتی: هەست دەكەم عێراقی جیاواز دەبینم لەم یارییە،چونكە بە گۆڕینی ستافی راهێنەران،وورەی یاریزانان بەرزتردەبینم،بەتایبەتی راهێنەر غەنی شەهد توانای هەیە گۆنتڕۆلی هەڵبژاردەی عێراق بكات،بۆیە من پێم وایە عێراق لەم یارییە براوە دەبێت.
دكتۆر نازم جەبار وەرزشكاری دێرین ومیدیاكاری وەرزشی لەشاری سلێمانی گوتی: من پێم وایە یارییەكی لەرادەبەدەر هەستیارە بەتایبەتی بۆ عێراق،چونكەعێراف تەنها بردنەوە دەربازی دەكات،چونكە سەركەوتن بۆ پاشكۆ قورسە،هیوادارم لەم دوو یارییەی ماویەتی عێراق براوەبێت،بۆیە دەڵێم قورسە چونكەئیمارات خۆی پلەی سێیەمی گروپەكەیە،گەر عێراق بیاتەوە هەست دەكەم یارییەكەی تری لەگەڵ سوریا ئاسانتر دەبێت،بەهیوای سەركەوتن بۆ هەڵبژاردەی عێراق.
لەشاری كەركووك فۆتۆگرافەری وەرزشی یوسف كەركووكی بۆ یارییەكەی ئەمڕۆ گوتی : ئومێد دەكەم عێراق بیباتەوە وپێشم وایە عێراق یارییەكە لەبەرژەوەندی خۆی بەكۆتا دێنێت،هەرچەندە پاڵەپەستۆیەكی بەهێزی لەسەر بوو بەهۆی گواستنەوەی یاریگاكەی،هەست دەكەم عێراق بە گوڕوتینێكی جیاواز یاری دەكات بۆ بڕی تێكڕای بەربەستەكان،خوێندنەوەی من وای دەبینم عێراق براوەدەبێت،لەوانەشە وانەبێت.
ماوەتەوە بڵێین ئاستەنگەكان چەند قورس بێت،بڕوا بەخۆم و هیوا لەلات لەنگەر بگرێت،دەتوانی یەكێك بی لە سەركەتووەكان.
پاڵەوانیەتی نێودەوڵەتی شەترەنج بەكۆتا هات