91 كەسی بیانی دەستگیركران كە بە نایاسایی ھاتوونەتە ناو خاكی عێراقەوە

ئەمنی
  • 24-03-2022, 17:45
  • +A -A

    بەغداد ـ INA 
     ئەمرۆ پێنجشەممە شانەی راگەیاندنی ئەمنی رایگەیاند : 91 كەسی بیانی دەستگیركران كە بە نایاسایی ھاتوونەتە ناو خاكی عێراقەوە  
    شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە راگەیندراوێكدا كە كۆپیەكی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوت تیدا هاتووە ھێزەكانی ئاژانسی ھەواڵگریی و لێكۆڵینەوەی فیدراڵیی سەربە وەزارەتی ناوخۆ توانیان لە میانی چەند رۆژی رابردوودا، ٩١ كەسی بیانییان دەستگیركردووە كە بە نایاسایی لە وڵاتانی دراوسێیەوە ھاتوونەتە ناو عێراق. 
    لەمبارەیەوە شایەنی باسە ئامەژەی بەوەشكردووە دەستگیركراوەكان كە ژمارەیەكیان ئافرەتن، ھەڵگری رەگەزنامەی ژمارەیەك وڵاتن و رێوشوێنی یاسایی لەبەرامبەریان گیراوەتەبەر. 
    لە راگەینداروەكەدا ئاماژەیان بۆ ئەوەكرد كە رێوشوێنی یاسایی دەژی ئەوە دەستگیركراوانە دەگرنە بەر بەپێی مادەی 24-نیشتەجێبوون