كازمی: بودجەی داهاتوو پشتیوانی بڕگەیەكی تیدا دەكەین كە پاڵنەربێت بۆ هەردوو بەشی هونەری و رۆشنبیری

سیاسی
  • 24-03-2022, 17:35
  • +A -A

    ​​​​بەغداد ـ INA
    مستەفا كازمی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران دووپاتیكردەوە كە بودجەی داهاتوو پشتیوانی بڕگەیەكی تیدا دەكەین كە پاڵنەربێت بۆ هەردوو بەشی هونەری و رۆشنبیری. 
    نووسینكەی راگەیاندنی ئەنجومەنی وەزیران كە كۆپەیەكی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوت تیدا هاتووە مستەفا كازمی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ پێشوازیكرد لە  دەستەیەك لە هونەرمەندانی دەزگای سینەما و شانۆ ،تاوتێ گرفتە و لەمبەرەكانی بەردەم هونەرمەندی عێراقی وبەرهەمهێنانی هونەرەكە كرا. 
    كازمی ئاماژەی بۆ ئەوەیشكرد هونەر وهونەمەندان ڕوڵی باڵایان هەبوو لە پێشخستنی كۆمەڵگا و بەرزكردنەوەی بەهای مرۆیەكان بە شێوەیەكی راست و دروست . داوای لە هونەرمەندانیش كرد كە لە رێگای هونەر و بەرهەمەكانیانەوە هاندان بن بۆ بڵاوكردنەوەی دۆسایەتی ولێبوردن . 
    دووپاتیشكردەوە كە  حكومەت پشتگیری تەواوی بەرێوبەرایەتی سینەماو شانۆ دەكات ،بودجەی داهاتووش بەشێك دەگرێتەوە بۆ پشتیوانیكردن سێكتەری هونەری و ڕۆشنبیرییەكان ،ئەمەش لە دوای ئەوە هات كە هونەرمەندان داوای پشتگێری حكومتیان بۆ ئەم سێكترە كرد