هەولێر_(INA)
تێكڕای ئامار وداتایەكانی رووبەڕووبوونەوەی هەردوو هەڵبژاردەی عێراق و ئیمارات لە بەرژەوەندی هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراقە،بەڵام ئایا لە رووبەڕووبوونەوەی ئەمڕۆ ئامار وداتایەكان سوودییان بۆ هەڵبژاردەی عێراق دەبێت،یاخود لاكێشەی سەوز ئەمڕۆ لە یاریگای مەلیك فەهد لە شاری ریازی سعودییە قسەی خۆی دەبێت وهاوكێشەكان دەگۆڕدرێن .
شرۆڤەكارانی وەرزشی و شەقامی وەرزشی عێراق قسەیەک هەیە،كە پێیان وایە ئەم سیناریۆیە دووبارەبێتەوە،دەبێتە هۆی خۆشی خەڵكی عێراق،كاتێك لە پاڵاوتنی مۆندیالی مەكسیكی 1986 هەڵبژاردەی عێراق چوار یاری كۆتایی رووبەڕووی هەڵبژاردەكانی ئیمارات وسوریا بوەوە وتوانی هەردووكیان ببڕێت وبۆیەكەم جار لەمێژووی خۆی عێراق سەركەوێت بۆ مۆندیال،ئێستاش هەمان سیناریۆیە بۆ رووبەڕووبوونەوە،بەڵام دەبێت هەما سیناریۆ بێت بۆ ئەنجامەكەش،تا خەڵكی عێراق وهاندەرانی وەرزشی و وەرزشوانان وشەقامی وەرزشی دڵیان خۆش بێت،ئەوا ئەمڕۆ كاتژمێر (8) شەو لەیارییەكە دەبینین و دەبێت عێراق جگە لەسەركەوتن بیر لەهیچ نەكاتەوە،چونكە دۆڕان ویەكسان بوون،عێراق ماڵئاوایی دەكات.
بۆیە ئەمە پوختێكی ئامارەكانی رووبەڕووبوونەوكانی هەردوو هەڵبژاردەی عێراق وئیماراتە
*عێراق و ئیمارات (26) یارییان كردووە بە فەرمی و دۆستانە.
*عێراق (10) سەركەوتنی بەدەست هێناوە.
*ئیمارات (8) سەركەوتنی بەدەست هێناوە.
*(8) جاریش یەكسان بوون.
*عێراق (38) گۆڵی لە ئیمارات تۆمار كردووە.
*ئیمارات (24) گۆڵی لە عێراق تۆماركردووە.
*یەكەم یاری عێراق و ئیمارات ساڵی 1973 بوو لە جامی فەڵەستین،عێراق بە ئەنجامی (3-1) لە هەڵبژاردەی ئیماراتی بردەوە.
* (3) یاری عێراق هەڵوەشاوەتەوە نەكراوە،بەمشێویە.
1-لە جامی كەنداو لە رێكەوتی 30-2-1982 لە وڵاتی ئیمارات،عێراق لە جامەكە كشایەوە و لەسەرووی ریزبەندی هەڵبژاردەكان بوو.
2-لە جامی كەنداو لەرێكەوتی 3-3-1990 لە وڵاتی كوێت،بەهۆی كێشەی عێراق و كوێتی ئەوكات.
3- لەرێكەوتی 17-12-2017 هۆكارەكە نەزاندراوە.
عێراق لە پاڵاوتنی مۆندیالی 1986ی مەكسیك لە دوو رووبەڕووبونەوەی كۆتایی ،بەرانبەر ئیمارات و سوریا كەوت وئەنجامەكانیشی بەمشێوەیە بوو.
عێراق × ئیمارات (3-2) لەبەرژەوەندی عێراق كۆتایی هات،یارییەكە لە دەمامی وڵاتی سعودیە بەرێوەچوو.
ئیمارات × عێراق (2-1) لەبەرژەوەندی ئیمارات كۆتایی هات،بەڵام بەهۆی رێژەی گۆڵ عێراق سەركەوت ویارییەكەش لە ئیمارات بەرێوەچوو.
دوا قۆناغی كۆتایی عێراق لەدوو یاری رووبەڕووی سوریا بووەوە وئەنجامەكەش بەمشێوەیە بوو.
سوریا × عێراق (0-0) یاریگا عەباسی لە دیمەشقی سوریا.
عێراق × سوریا (3-1) لەبەرژەوەندی عێراق،یارییەكە لە شاری دەمامی سعودیە بەرێوەچوو،عێراق بۆیەكەم جار بە فەرمی سەركەوت بۆ مۆندیالی 1986ی مەكسیك.