فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی پێشكه‌وتوو له‌عێراق دروست ده‌كرێت

ناوخۆ
  • 24-03-2022, 15:14
  • +A -A

    بەغداد - INA
    دەستەی وەبەرھێنانی پارێزگای ئەنبار ئەمرۆ پێنج شەممە رایگەیاند کە فرۆکەخانەیەکی پێشکەوتووی سەردەمیانە لە پارێزگای ئەنبار بونیاد دەنرێت.
    لەلێدوانێکیدا بۆ تۆری ھەواڵی عێراقی (INA) سەرۆکی دەستەکە مھدی ئەلنومان ئاشکرایکرد کە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئەنبار یەکێک دەبێت لە پێشکەوتوترین فرۆکەخانەکانی عێراق و ناوچەکە، کە لەلایەن گروپێك له‌ کۆمپانیاکان وراوێژكارانی  نێودەوڵەتی بونیاد دەنرێت کە شارازەی و پسپۆری تەواوی ھەیە لە بواری دروستکردنی فرۆکەخانە. وتیشی" ھەنگاوی کردەیی نراوە  لە دروستکردنی ئەو فرۆکەخانە ،کە ھەریەک لە تێرمیناڵی گواستنەوەی گەشتیاران و بەشی بارھلگری لەخۆ دەگرێت ، ئاماژەی بەوەشکرد کە پرۆژەکە لەماوەی سێ ساڵ کارەکانی تەواو دەبێت . لەقۆناغی سەرەتایی  گۆرەپانی ھەڵفرینی فرۆکە و بورج دروست دەکرێن و لەلایەن دەستەی فرۆکەوانی  مەدەنی عێراقی سەرپەرشتی و چاودێری دەکرێت .