بهغداد ـ INA
چوارچێوەی هەماهەنگی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و كۆپییەكی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووه و تێدا هاتووە، بەهۆی ئامادەنەبونی ژمارەی پێویستی ئەندامانی پەرلەمان کۆبونەوەکەی رۆژی شەممە بەمەبەستی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار ئەنجامنادرێت.
چوارچێوهی ههماههنگی رایگهیاند، رێژهیی یاسایی دانیشتنی رۆژی شهممهی داهاتوی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ ههڵبژاردنی سهرۆك كۆمار تهواونابێت و پێویسته له پێناو گهیشتن به رێككهوتن، گفتوگۆی زیاتر له نێوان لایهنهكان ئهنجامبدرێت.
ئاماژە بۆ ئەوەشكرا، گفتوگۆکان لەگەڵ هێزە سیاسییەکان بۆ یەکخستنی بیرۆکەکان و تێگەیشتنی زیاتر و پەلەکردن لەپێکهێنانی حکوت بەردەوام دەبن.
هەر لە راگەیەندراوەکەدا هاتوە، گوشار و تۆقاندن و دروستکردنی سێیەکی لەکارخەر زیان بە مافەکانی پێکهاتەکانی عێراق و گەورەترین کوتلە دەگەیەنێت. جەختلەوەکراوەتەوە، بەهۆی نەبونی سیاسەتێکی حەکیمانەوە تائێستا نەتوانراوە مافەکانی گەلی عێراق و پێداویستییەکانی ژیانیان دابینبکرێت وکۆتایی بەهەژاری و بڵاوبونەوەی گەندەڵی بهێنرێت.
سەرۆك كۆمار دەگاتە پارێزگای واست