بەغدا / INA ـ كوكز رحمن
رێبەر ئەحمەد كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق لە وتارێكدا بۆ رۆژنامەی (الشرق الاوسط) ئاماژە بە سەردەمی عێراقێكی نوێ دەکات، نوسیویەتی کە دەنگی گەلەكەمان بیست كە سیستمێكی دەوێت لە ئاستی عێراقدا بێت، بەوەی سەرۆك كۆمار پارێزەری دەستورەو پارێزگاری لە سەربەخۆیی عێراقو سەروەریو یەكێتیو سەلامەتی خاكەكەی دەكەوێتە ئەستۆ.
ههروهها رێبهر ئهحمهد كه دوێنی بهفهرمی وهكو كاندید بۆ پۆستی سهرۆك كۆماری عێراق لهلایهن هاوپهیمانی رزگاری نیتشیمانیهوه راگهینرا لهوتارێكدا بۆ رۆژنامهی ناوبراو دهڵێت" رەوتی چاكسازی لهعێراق ئێستا خۆی بەسەر هەمواندا سەپاندووەو دەخوازێت ئەم پۆستە رۆڵی راستەقینەی خۆی وەربگرێت بەپێی ئەوەی دەستور بۆی داناوە، بۆ پارێزگاریكردن لە دەوڵەتو دامەزراوەكانی لە هەر مەترسییەك كە هەڕەشەی لێبكات.
جەخت دەكەین لەسەر هەماهەنگی نێوان بەغدادو هەولێر بۆ روبەڕووبونەونەوەی ئاڵنگارییەكانو گەیشتن بە دەرەنجامێكی باش.
رێنەر ئەحمد لەبەشێکی تری نوسینەکەیدا باسی ساڵی 2007 دەکات و دەلێت كاتێك خوێندنم لە بەغداد تەواو دەكرد، لە ترۆپكی ئەو توندوتیژییەی كە وڵات بەخۆیەوە دەبینی، شەرەفی ئەوەم پێبڕا بە نوێنەرایەتی هاوڕێكانم كە دەرچووی خوێندنی باڵا بوون بۆ پلانی ستراتیژی لە كۆلیژی بەرگری نیشتمانی، لەبارەی خەونی گەشەپێدانی چەمكی سیاسەتەوە قسە بكەم، بەوەی مرۆڤ ببێت بە چەقی هەوڵی سەركردەكان. ھەروەھا دەڵێت لەساتی تاقیکردنەوەی ئەو سەرکردانەین کە خاکەکیان خۆش دەوێت . تەواوی ووتارەکە لەم لینکەیە
سەرۆك كۆمار دەگاتە پارێزگای واست