مێژووی رووبەڕووبوونەوەكانی عێراق له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئیماراتی عه‌ره‌بی

وەرزش
  • 24-03-2022, 13:48
  • +A -A

    به‌غدادـ INA

     شێرەكانی ڕافیدەین هیوای دووبارە دروستكردنەوەی سیناریۆی جامی جیهانی 1986ی مەكسیكیان هەیە كە لە ڕێگەی دەروازەی ئیمارات و سوریاوە خەونی خۆئامادەكردن بەدەست هێنا، بڕیار وایه‌ ئەمشەو كاتژمێر 8 شەو هه‌ڵبژارده‌ی عێراق میوانداری هەلبژاردەی ئیمارات بكات لە یاریگای (مەلیك فەهد) لە شاری ریازی سعودیەلە گەڕی نۆیەمی گروپی یەكەمی پاڵاوتنی ئاسیا بۆ مۆندیالی قەتەڕی 2022، كە یارییەكە بڕیاربوو لە یاریگای (مەدینە) ی شاری بەغدا لە وڵاتی عێراق بەرێوە بچووبوایە، بەڵام بڕیارەكەی فیفا یارییەكەی گواسته‌وه‌ بۆ یاریگایەكی بێلایەن. بەریەككەوتنە ڕاستەوخۆكانی نێوان ئیمارات و عێراق دەگەڕێتەوە بۆ 26 یاری لەهەموو پێشبڕكێكاندا (فەرمی و دۆستانە) پێش یاری ئەمڕۆیان، شێرەكان 10 یاریان بردۆته‌وه‌ لەكاتێكدا سپییەكان هەشت یاریان بردۆته‌وه‌ و لە هەشت ڕووبەڕووبوونەوەدا یەكسان بوونە.
     یەكەم یاری نێوان ئیمارات و عێراق دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1973 كە لە جامی فەڵەستینی 1973 لە قۆناغی گرووپدا كۆبوونەوە و یارییەكە بە بردنەوەی هەڵبژاردەی عێراق بە ئەنجامی 3-1 كۆتایی هات و هەڵبژاردەی تونسیش جامی پاڵەوانیەتیەكەی بەدەست هێنا. یەكەم یاری  نێوان هەردوو تیپەكە بۆ پاڵاوتنی هەڵبژاردەكانی ئاسیا ساڵی 1985 كە لەهەردوو گەڕی یارییەكە ئەنجامەكان هەڵبژاردەی عێراق بە 3-2 بردییەوە و لەیاری دووەمدا ئیمارات بە 2-1 سەركەوتنی بەدەست هێنا.