INA بهغداد.
سادق عەتییە پسپۆری کەشناسی عێراقی لە لەپەرەی تایبەتی خۆی بڵاویکردەوە، کە ئەمرۆ پێنج شەممە بارستە هەوایەکی سارد روو لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات.، پێشبینیداوە کە لە پارێزگاکانی هەرێم و نەینەوا و کەرکوک و ئەنبارا و سەلاحەدین و دیالە و بەشێک لەناوچەکانی شاری بەغدای پایتەخت لە ئەمڕۆ و سبەینێ و شەممەی هەفتەی داهاتوو نمەباران ببارێت و هەوروبروسکەشی لەگەڵدابێت.
سادق عەتییە پێشبینیشیکرد کە بەھۆی گەیشتنی بارستە هەوای سارەوە ، دابەزینی پلەکانی گەرمای جەمسەری کاریگەری لەسەر شام دروست دەکات تاوەکو دەگاتە عێراق و بە هەرێمیشەوە بەمەش پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە.
روونیشیکردەوە ، ئەگەر ناسەقامگیری کەشوهەوا نەبوایە ئەوا پێشبینیدەکرا کەشێکی بارانوی زیاتر رووی لە عێراق و هەرێم دەرکرد.
عەتییە ئاشکراشیکرد، لە دوو رۆژی داهاتوودا کاریگەری بارستە هەوا ساردەکە لەسەر هەرێم دەردەکوێت و پلەکانی گەرما دەست بە نزمبوونەوە دەکەن، بەڵام لەناوەڕاست و باشوری عێراق کەشوهەوا مامناوەند دەبێت.